گرنگ
لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی دابەزینی گەورەیان تۆماركرد
به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ له‌ ئه‌مریكا
بەوێنە؛ رووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا

ماکرۆن لە بەیروت و بەغداد

بورهان شێخ ڕەئووف
پێش 3 هەفتە
ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

 

لەماوەی مانگێکدا دووجار ئێمانویل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانی بەیروتی پایتەختی لوبنانی کرد. ئەگەر لوبنان یەکێک لە وڵاتە کۆلۆنیالیەکانی فەرەنسابێت، ئەوا سەرۆک ماکرۆن ھەر بەھەمان  خەیاڵی جارانەوە خاوەنداری لە لوبنان و قەیرانە سەختەکانی دەکات. ھەر دوای تەقینەوە وێرانکارەکەی بەندەری بەیروت،  ماکرۆن  کەلاوەجو دارو پەرد  و دوکەڵەکەی بەسەرکردەوە، لەناو ئاپورەیەکی زۆری ھاوڵاتیانی لوبنانی کە ھاواریان دەکرد ڕزگارمان کەن  لە دەستی حوکمڕانە گەندەڵەکان .

بەڵام جاری دووەم کە ماکرۆن گەڕایەوە  بۆ بەیروت ئەو حەماسەت و ئومێدە گەورەی خەڵکی لوبنان ھەڵیان چنی بوو دامردەوەو ھەناسەی ساردیان ھەڵکێشا لەوەی کە ماکرۆنیش ناتوانێت برینەکانیان تیمار بکات .

ماکرۆن سەرەتا وتی : پێویستە ژێرخانی سیستمی حوکمڕانی لوبنان بگۆڕێت نەک جوانکاری بکرێت ، بەڵام ئێستا ماکرۆن پشتگیری لە کاندیدی نوێ بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت (مستەفا ئەدیب ) باڵوێزی لوبنان لە ئەڵمانیا دەکات کە لەلایەن شەقامی لوبنانەوە ڕەت دەکرێتەوە، چونکە ناوبراو پێشتر سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی پێشوتری لوبنان نەجیب میقاتی بوو،  لە بەرئەوە ھەر بە درێژکراوەی ھەمان سیستمی حوکمڕانی دەزانن .

ماکرۆن لە بەغداد

ئەگەر ساڵی ٢٠١٤ لە گەرمەی شەڕی داعشدا لە عێراق، فرانسۆ ھۆلاند سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا گەیشتە بەغداد و ھەولێر بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی. ڕۆڵی کاریگەری فەرەنسیەکان بۆ لەناوبردنی داعش و تیرۆر گەلێک کاریگەر بوو، چونکە فەرەنسیەکان لە ھەموو کەس زیاتر دەرکیان بە مەترسی تیرۆر بۆسەرئاشتی ناوچەکەو جیھانیش کردبوو، لەوەش زیاتر بوونی ٩٠٠ چەکداری ھەڵگری ڕەگەزنامەی فەرەنسی لە نێو ڕیزەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەرکی فەرەنسیەکانی زیاتر قورس کردبوو .
لە ئێستاشدا سەرۆک ماکرۆن سەردانی  بەغدای کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لە گەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھەموو ھێزە سیاسیەکانی عێراق ئەنجامدا، بە شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە بە سەرۆکایەتی ھاوسەرۆک لاھور تاڵەبانی .

ئەوەی لە لێدوان و ھەواڵەکان و میدیاکاندا بیستمان ئەوەی سەرۆک ماکرۆن پێداگری لەسەردەکات ئەوەیە، کە فەرەنسا عێراق بەتەنیا جێ ناھێڵێت، ھێشتا مەترسی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی داعش ماوە و جگە لەوەش دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق وپێشێلکردنی سەروەرییەکەی، لە بەرامبەر ئەم مەترسی و ھەڕەشانەدا سەرۆک ماکرۆن ڕایگەیاند کە ئەوان پرۆژەیەکیان ھەیە بەناوی ( پاراستنی سەروەری عێراق ) لەبەرامبەریشدا لایەنی عێراقی  بەگرنگیەوە ھاوکاری پشتیوانیەکانی فەرەنسایان بۆ عێراق نرخاند .

خاڵێکی گرنگ لە پڕۆژەکەی فەرەنسا پاراستنی سەروەری عێراقە کە دەخوازێت سەرکردەکانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بکەن و دواتر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی بکات. ھەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە فڕۆکەکانی تورکیا ڕۆژانە بوردومانی گوند و چیا و ناوچەسنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە بەشێکی دانەبڕاوی عێراقە.  لەم کاتەدا ناکۆکییەکانی فەرەنساو تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و قەیراندایە ھەر لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە تا دوڕگەی قوبرس و ناکۆکی لە گەڵ یۆنان و دەستوەردانی تورکیا لە لیبیا و لە سوریا زۆر شوێنی تریش.  بۆیە عێراق دەخوازێت لە فەرەنسا بەر بەو دەستدرێژی و چاوچنۆکییەی تورکیا بگرێت .

بابەتێکی تری گرنگ کە ئەمجارە لەم سەردانەدا باسی لێوەکرا وزەی ئەتۆمە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق لە لایەن فەرەنساوە، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی پێشووش ڕژێمی ئەوسای عێراق ھەنگاوێکی وای نا ھەر لە گەڵ فەرەنسا، بەڵام ئیسرائیل بۆردومانی کرد .
لە کۆتاییدا بۆ عێراق گرنگە ھاوپەیمانی و ھاوکاری فەرەنسا و ھەموو وڵاتانی گەورە و پیشەسازی و خاوەن پێگە و ھێز بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بنیات بنێتەوە و بەر بە دەستوەردانی وڵاتە ئیقلیمیەکان بگرێت و خۆی لە سیاسەتی جەمسەربەندی بپارێزێت .

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure