X
ئ|
ئارام هادی

حکومەتی سەنتەری شار

ئارام هادی

"ئەقڵی بەڕێوەبردنی حکومڕانی لە هەرێم هێندە لاوازە چیتر دەستەواژەی کەمتەرخەمی تێری بابەتەکە ناکات، ئەوەی هەیە شکستی سیاسی و ئیداری ئەو حکومەتەیە کە تەنها لە دروشم و ناودا هەڵگری هەرێمی کوردستانە و لە ناوەرۆکدا حکومەتی سەنتەری شاری هەولێرە بە تایبەت چەند گەڕەکێکی شارەکەی بە هەند وەرگرتووە" و تەواوی جوگرافیای هەرێم بەهۆی شکستی حوکمڕانی بەڕێوەبەرانی حکومەتەوە لە قەیرانێکی قوڵدا دەژین، ئەم حکومەتە هێندەی گرنگیدانی بە چەند گەڕەکێکی هەولێر ناوچەکانی تری ئیهمال کردووە.

لە پارێزگای دهۆک، جگە لە بونی نەوت و پاڵێوگەی نەوتی هاوکات پارێزگایەکی گەشتیاری و سنوریشە بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەرێم زۆرترین ڕێژەی هەژاری لە دهۆکە کە دەکاتە 8.5%، هەرچی پەیوەندی بە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینیشەوە هەیە کە نزیکەی 70%ی نەوت و غازی سروشتی تێدایە، دەساڵە پرۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ و ستراتیژیان تێدا جێبەجێ نەکراوە، هەولێری پایتەختی حکومەتەکەش جگە لە چەند گەڕەکێکی تازە دروستکراو لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆیان، هەولێرییە ڕاستەقینەکان تا ئێستاش لە نەبونی خزمەتگوزاریدا دەژین و زستان و بەهاری هەموو ساڵێک شایەدی ڕووداوی نەخوازراوین کە بەهۆی هەستانی لافاو لە گەڕەکەکانیاندا چ کارەساتێک دروست دەکات.

سەیرانگاکانی کوردستان کەمترین خزمەتگوزاری تێدایە، سلفەی (خانوبەرە و هاوسەرگیریی و کشتوکاڵ و وەبەرهێنان) ڕاگیراوە، تەنانەت موچە لە کاتی خۆی 30 ڕۆژ جارێک نادرێت، دواین بڕیاری وەزارەتی دارایی (خوێندنی فاتیحا بوو لەسەر موچەی پێنج مانگی فەرمانبەران)، جگە لەمانە حکومەت خەڵکی توشی قەرزاری کردووە بە بڕێکی زەبەلاح کە زیاترە لە 28 ملیارد دۆلار لە کاتێکدا ئاگاداری یەک دۆلاری نین کە چۆن و بۆچی خەرج کراوە؟ لە چی کاتێکدا و لەکوێ قەرزکراوە؟

لە ڕووی سیاسیشەوە هاوشێوەی کابینەکانی تر بێ هەڵوێستترین کابینەیە لە ئاست تۆپباران و هێرشی زەمینی و ئاسمانی تورکیدا بۆسەر خاکەکەی، هەروەها ڕێگەشی بە کردنەوەی نزیکەی 40 بنکەی سەربازی تورکیداوە لە سەرسنورەوە تا قوڵایی خاکی هەرێم، لەلایەکی ترەوە ئەم حکومەتە تا ئێستاش جدی نییە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عیراق و چاوی لە ئەنقەرەیە، تەنانەت پاشگەزبووەتەوە لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەش کە خاڵێکی سەرەکی لامەرکەزی ئیداری "کارگێڕی دارایی"ە.

حکومەتی سەنتەری شار تەنانەت ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنای پایتەختەکەی پێدابین نەکرا و بەهۆی ئەمەشەوە چەندین نەخۆش وەفاتیان کرد، "ئەم حکومەتە هێندە خۆی بچوککردووەتەوە لە زەرفێکدا جێی دەبێتەوە"، حەقە ستایشی هەرکەس و لایەنێک بکەین کە لە دەرەوەی حکومەت هاوکاری کەرتی تەندروستی و هەوڵی دروستکردنی پرۆژەی ستراتیژی دەدەن، لە ناوچەکاندا دەگەڕێن و گوێ لە داواکاری خەڵک دەگرن.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 27 خولەک پێش ئێستا

بانكێكی تری عێراق 150 ملیۆن دینار ده‌دات به‌ هاوڵاتیان

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لەهەولێر بازارێك گریگرت