X
ئ|
د. سیروان حەسەن

یاسای قەرزکردن سەرەتای داڕوخان و دابەشبوونی عێراق ..

د. سیروان حەسەن

سەرباری ئەوەی کە عێراق خاوەن گەورەترین ژێرخانی نەوتی جیھانیە وە رۆژانە زیاتر لە ٤ ملێون بەرمیل نەوت دەفرۆشێت ئەوە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەوڵەتی عێراقی بە ھۆی نزم بوونەوەی نرخی نەوت و گەندەڵیەکی خنکێنەر کە ھەموو جومگەکانی حکومەتی گرتۆتەوە ڕووبەڕوی قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کە یەکێ لە دەوڵەمەنترین ولاتانی دنیا نەتوانی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بکات ئەوەش فشاری جەماوەی زۆری دروست کرد وە لە کۆتایدا دوور لە ھەموو عورفێک و یاسایەک و ئیدارەدانێکی ئابوری پەرلەمان ناچار بوو یاسای کورتھێنانی بودجە ئیقرار بکات بیبەستێتەوە بە یاسای قەرزکردن وە لە درەنگانێکی شەوی ١٢-١١-٢٠٢٠ بێ بەشداری لایەنی کوردی یاساکە تێیپەڕێنێت، ئەم ھەنگاوەش شێوەی ھەمان ئەزمونی ولاتی یۆگسلافیایە لە ھەشتاکان و سەرەتاکانی نەوەتەکانی سەدەی پێشوو پێش ئەوەی افلاس بکات و دابەش بێت لە سەر بنەمای  نەتەوەیی و تایفەگەری بۆ شەش ولاتی سەربەخۆ (کرواتیا، بۆسنە، مۆنتینێگرۆ، سلۆڤینیا، مکدۆنیا و سربیا)، ھەمان ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی یۆگۆسلافیا بوونەوە لەو سەردەمە ھەمان ئەو گرفتانەن لە ئێستادا بە شێوازێکی تر ڕووبەرووی حکومەتی عێراق بوەتەوە وە ھەمان ھەڵەکانی ئەوان دووبارە دەکرێنەو، ئەم یاسایە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی بەستۆتەوە بە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی کە کاتی خۆی حکومەتی یۆگسلافیا بە ھۆی زۆری قەرزی نێودەولەتیەوە داروخا و دابەش بوو کاتێک کە نەیتوانی قەرزەکان بداتەوە ئەو کات بانکی نێودەولەتی مەرجەکانی خۆی سەپاند ئەویش بە دەرکردنی سەدان ھەزار کرێکار و فەرمانبەر لە کارەکانیان لە کەرتی حکومی و پەکخستنی دەیان کۆمپانیای حکومی و دەسخستنە ناو پەیکەری بانکی نیشتمانی یۆگسلافی و دەستگرتنە سەر ھەموو کارگە حکومیەکان ئەمەش حکومەتی ناچار کرد بە ڕاگەیاندنی داروخانی تەواوی دراوی ولات و ئیفلاس بوون لێرەوە ڕوخانی حکومەتی فیدرالی دەستی پێکرد و ھەموو شوێنەکان جیابونەوە و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند. لە عێراقیش سیاسەتی کازمی و حەلبوسی لە ژێر فشاری ھەمەچەشنەدا ھەمان سیناریۆی یۆگسلافیا دەگرنە بەر وە عێراق دەخەنە ژێر قورسایەکی زۆری قەرزی نێودەوڵەتی و مووچەی فەرمانبەران دەبەستنەوە بە قەرزی نێودەولەتی ئەویش بۆ داپۆشینی زیادڕەویەکانیان لە سەر بودجەی ٢٠٢٠ ھەروەھا ئەم یاسایە عێراق ناچار دەکات کە مانگانە ٣ ملێۆن دۆلار وەکو سوو بدات بە بانکی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو قەرزانە لە ھەمان کاتدا کازمی گرێبەستی شاراوەی لە گەل ولاتی میسردا کردووە بۆ ئەوەی لە داھاتودا نەوت بە ئیسرائیل بفرۆشێت لە رێگەی میسرەوە. قەرزە دەرەکیەکانی عێراق لە ئێستا نزیکەی ٧٠ ملیار دۆلارە و قەرزە ناوەکیەکان نزیکەی ٣٥ ملیار دۆلارن ئەمەش وا لە عێراق دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٢ نیوەی بوجەکەی تەرخان بکات بۆ پێدانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی، بانکی نێودەولەتی مەرجی خۆی داناوە بە شێوەی گرێ بەست بۆ پێدانی ئەم قەرزانە بە عێراق وەکو نەھێشتنی پشتیوانی دارایی کاڵا سەرکیەکان و بارمته كردنی بیره نەوتیەکان و بیرە گازیەکان و کەرتی پەیوەندی کردن  وەکو گەرەنتی بۆ ئەو قەرزانە ئەمەش عێراق بەرەو کەناری داروخان دەبات ، حەلبوسی و کازمی و بە پشتیوانی مقتەدا سەدر عێراقیان خستۆتە ناو ئەم گێژاوەوە لە گەڵ ئەوەشدا دوور لە ھەموو بنەماکانی سیاسەتمەداری کازمی گرێبەست لە گەڵ ولاتی ھەژاری وەکو ئوردن و میسر ئەنجام دەدات بۆ چاک کردن و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق، ئەو سیاسەتەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی دەکەن عێراق بەرەو شکستێکی دارایی گەورە دەبات کە لە کۆتایەکەیدا توانای نەوتی بەسرە دەبەستێتەوە بە بانکی نێودەوڵەتی و نەوت و گازی کەکوک لاواز بکرێت و ببەسترێتەوە بە ھەرێمی کوردستان دواتر دروست کردنی ھەرێمێکی سنی لاواز کە قەتەر و تورکیا کۆنترۆلی ئابوریەکەی بکەن لە کۆتای سیناریۆکەدا دابەشبوونی عێراق بۆ سێ ھەرێمی لاواز لە ڕووی ئابوریەوە و پەیوەستکردنی بە بانکی نێودەولەتیەوە بە ھۆی ئەو قەرزانەی کە کەوتونەتە ئەستۆی وە ئەو ھەموو سەروەت و سامانەی عێراق دەکەوێتە ژێر کۆنترۆلی بانکی نێودەولەتی و ولاتە زلھێزکان.

 وەرگێرانی د. سیروان حەسەن