X
ئ|
د. شێرکۆ عەبدوڵا

شەرمەزاری کێی؟

د. شێرکۆ عەبدوڵا

دەرمان: شەرمەزاری خۆمم کە عەینەن تلیاک و دەمانچە کەوتوومەتە بازاڕی قاچاخەوە

مێژوونووس: تەلەبەکانی ساڵی ٢٠٧٠ کە مەجبوورن ئەم تەئریخە گواویەی ھەرێم بخوێنن

سەرکردایەتی سیاسیی کورد: زۆر شەرمەزاری گێزەرم کە دائیمەن لێم تێک ئەچێ وا ئەزانم گونی خۆمە

یەزید: خەجاڵەتی سلێمانیم کە حسەینێکی وای تیا ناناسم بیکەم بە کەربەلا

ڤیاگرا: ھی بەعزێ لە برادەرانم ، کە مودەتێکە ناتوانم ڕووسووریان بکەم

دیموکراسی: وەڵا شەرمەزاری کەس نیم،خەتای خۆیانە بۆچی بڕوایان پێ کردم؟!

یاریی مناڵان: شەرمەزاری میلەتم،فەقیرە منی لێ بووە بە سیاسەت

ترێی شارباژێر: بە ناوی خۆم و ھەناری خاڵۆزامەوە شەرمەزاری عکومەتین کە ئەوەندە خەمی سومعە و موستەقبەلی ئێمەیەتی، خوا دەست بە گووومرگەکانییەوە بگرێ

چەقۆی ئەبو ئەڵقە: لەگەڵ خەنجەربۆکسدا کۆڵیک تەریق و ڕووزەردین چونکێکوم نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا بگەینە پەڕلەمان

ئیعلامی کوردی: شەرمەزاری حاڵی خۆمانین کە لەو مستەوایەدا نییە مەسئولەکان تەنانەت بە تیلەی چاویش تەماشامان بکەن

سەرمایەداری کورد: پێش ھەموو شتێک شەرمەزاری دائیرەی شوێنەوارین کە لەبەر مەشغەڵەتی نەوت و جگەرە نەمانتوانی گەڕەکە کۆنەکانی تریش تێک و مەکان بدەین

مەعمور: شەرمەزاری دەسەڵاتین کە بایکۆت و ئەوانەمان لێ کرد، وامان ئەزانی چارەسەری کێشەی مەعاش لە دەستی ئەودایە، دەرکەوت لە گیرفانیدایە

د. شێركۆ عەبدوڵا