X
ئ|
تەها عومەر

به‌ڵێ سه‌ره‌تا تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتیان پێ نه‌درابوو

تەها عومەر

ماوه‌ی ٣٦ ده‌مژمێره‌ میدیاكانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌وتوونه‌وه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هاوسه‌رۆكی (ی.ن.ك) و له‌ بری ئه‌وه‌ی شكستی خۆیان له‌ سیاسه‌تی چه‌وتی رابردوویان رابگه‌یه‌نن، ته‌واوی گوتاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (چۆن ده‌بێت پێش رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ره‌خنه‌ی گرتووه‌ له‌وه‌ی تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌ و لاوازن، به‌ڵام ئێستا كه‌ رێككه‌وتوون، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كات؟) .

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر ساده‌یه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت شه‌فاف بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌گه‌ر راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆی، ئه‌وا زۆر باش ده‌زانێت و له‌ یادێتی كه‌ هه‌تا گوشاری نه‌خرایه‌سه‌ر و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ روونی په‌یامی خۆیان نه‌دا به‌ پارتی، بارزانی تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی لاواز كردبوو. تیمه‌كه‌ بۆ هه‌موو بڕیارێك ده‌بوو بگه‌ڕانایه‌وه‌ بۆ مه‌سرور بارزانی و ئه‌ویش گوێی له‌ باره‌گاكه‌ ده‌گرت.

ئه‌وه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو ئه‌م گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌ی كۆتایی پێهێنا.

ئه‌ندامێكی تیمی دانوستانكاری حكومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ میلله‌ت رایگه‌یاند كه‌ دوای تویته‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، ئینجا مه‌سرور بارزانی ده‌سه‌ڵاتی دا به‌ سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌سه‌رهاتێكی زۆر ئابڕووبه‌ری ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ میلله‌ت وتی: "دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نوێنه‌ری پارتی بوو له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و تیمی هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوابڕیاریان پێ نه‌بوو كه‌ چۆن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ رێككه‌ون، ناچار هانایان بۆ دكتور فوئاد برد په‌یوه‌ندی بكات به‌ مه‌سرور بارزانی و دوا بڕیار وه‌ربگرێت. دكتۆر فوئاد په‌یوه‌ندی كرد به‌ مه‌سرور بارزانی. سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و كاته‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ پشكی كورد كه‌وتبووه‌ به‌ر بڕین و عێراق ئاماده‌ نه‌بوو له‌و قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی وه‌ریده‌گرن پشكی هه‌رێم بدات، مه‌سرور بارزانی دروست له‌و كاته‌دا به‌ گه‌شتێكی خێزانی له‌ نه‌مسا بوو. دكتۆر فوئاد ته‌له‌فۆنی كرد بۆ مه‌سرور بارزانی كه‌ بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شمان ناده‌ن، مه‌سرور بارزانی وتی باشه‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ن پاش كه‌مێكی تر وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌. تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا و فوئاد حوسێن له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامیان بداته‌وه‌. نیو كاتژمێر تێپه‌ڕی، بوو به‌ سه‌عاتێك شه‌و بوو به‌ كاتژمێر 11. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زه‌ختیان كرد كه‌ ئه‌گه‌ر كورد وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاماده‌ نه‌بێت بێ ئه‌وان دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ناچار فوئاد حوسێن ته‌له‌فۆنی كرده‌وه‌ بۆ مه‌سرور بارزانی، ده‌نگێك له‌ پشتی مۆبایله‌كه‌وه‌ به‌ زمانێكی ئه‌وروپی وتی: "ئه‌و ژماره‌یه‌ی داواتكردووه‌ داخراوه‌ و وه‌ڵام ناداته‌وه‌". تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم تووشی شۆك بوون. كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ بێ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ چوو. مه‌سرور بارزانی تا سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی موٍَبایله‌كه‌ی نه‌كرده‌وه‌ و تیمی دانوستانكاری به‌ ده‌ستی به‌تاڵ و دڵی شكاو گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێم.

پاش ئه‌مه‌ بوو لاهور شێخ جه‌نگی راستییه‌كانی دركاند و داوای كرد ده‌سه‌ڵات بدرێته‌ ئه‌و تیمه‌ و تیمه‌كه‌ش هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌ بێت له‌ پێناو خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت.

ئێستا كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ هه‌ولێره‌ و تیمه‌كه‌ و به‌غدا رێككه‌وتوون، بۆیه‌ له‌ سیفاتی مێرخاسی نییه‌ ئه‌م راستیانه‌ بشێوێنرێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە