X
ئ|
فه‌همی بورهان

میدیایەك ژه‌هر به‌رهه‌م بێنێ ده‌وڵه‌تی پێ دروست ناكرێت

فه‌همی بورهان

ئه‌وه‌ی میدیای پارتی و میدیای سێبه‌ری ئاراسته‌كراوی پارتی له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌رهه‌ق به‌ لێدوانێكی هێمن و دوور له‌ ته‌شهیری خاتوو(ئاڵا)  ئه‌نجامیدا له‌ ساده‌ترین مانادا پێی وتین ژیان كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ له‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ خه‌باتێكی گه‌وره‌و پشوویه‌كی درێژی پێویسته‌.

ئه‌و عه‌قڵێته‌ نه‌توانای گۆڕانی هه‌یه‌ و نه‌ده‌شتوانێی ببێته‌ به‌شێك له‌ دوونیایی گۆڕاوی ناوچه‌كه‌، ئه‌م عه‌قڵێته‌ نه‌ك بچوكتره‌ له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست بكاو خۆشگوزه‌رانی بكات به‌ پڕۆژه‌ و داهاتوویه‌كی جیاوازی له‌سه‌ر بینابكات، به‌ڵكوو دوورنیه‌ ببێته‌ هۆكاری له‌ده‌ست دانی ئه‌وه‌ی به‌دیشهاتووه‌.

قورسه‌ تێبگه‌یت له‌وه‌ی هێزێك باسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژیانی دیموكراسی بكات، به‌ڵام دیدێكی جیاواز به‌ ڕێزێكی زۆریشه‌وه‌ ده‌ری ببڕێت به‌م جۆره‌ بیهه‌ژێنێت.

ئه‌وه‌ی ئه‌م دووڕۆژه‌ بینیمان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك گوتاریی و دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردیی بیانكردایه‌، دوور نه‌بوو ئێستا له‌ ئان و ساتی دروستكردنی مه‌رجعێكی شه‌رعی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستاندا بووینایه‌، ڕووداوه‌كان و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری ناوچه‌كه‌و كوردستان ته‌بایی و برایه‌تیی كردووه‌ به‌مه‌رجی مانه‌وه‌مان، بۆیه‌ له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بڕوانیت جگه‌ له‌ خزمه‌تكردنی دژو دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، یه‌ك ته‌نها ئامانجیش ناپێكێت.

یه‌كێتیش هێزیی بێ ده‌نگ بوون نیه‌ ده‌رهه‌ق به‌ناهه‌قێكان، به‌ڵام ئازاری جه‌سته‌ی نیشتیمان و هه‌ست كردن به‌ئه‌ركی قورسی به‌رامبه‌ر به‌ خواو میلله‌ت زۆر جار هۆكاریی بێده‌نگیه‌تی.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە