X
دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا

ئەوەڵی ئاخر شەڕی

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا

* تەصەورکردنی دوو مەوزوع زۆر زەحمەتە؛ نالی بە مناڵی پێیان وتووە خلە، عێراقیش بەو هەموو حەزارەتەوە دەنگی داوە بە موقتەدا
* فەرهەنگی نێرسالاری ئەڵێ ئەو پیاوەی کە لە باتی تەماشاکردنی یاریی ڕیاڵ لەگەڵ ژنەکەیدا بچێ بۆ ماجدی مۆڵ ئومێدت پێی نەبێ.
* گەڵ و گیپاڵ سترێچ جوانی ئەکات و حیزبیش دروشمەکانی .
* لە دەوروزەمانێکدا ئەژین زۆر قسە ئەدرێتە پاڵ ئەنیشتاین و زۆر ڕەحمەتبووییش ئەنێردرێ بۆ صەدام
*چاوت بۆ من وەک زانکۆ وایە بۆ پۆلیسی چالاکی یە مەدەنییەکان .
*وەسفێکی جوانم گوێ لێ بوو ، ئەڵێ دوژمنی ناوخۆ لەو ددانە ئەچێ کە لە پڕ گاز لە زمانت ئەگرێ.
* میلەتی وەکو ئێمە لە کورەی عەرزا نی یە ، پەڕلەمان هەڵ ئەبژێرین بۆ ئەوەی دوایی جنێوی پێ بدەین .
* یەعنی چی سیاسیی نیم ؟… ئەی ئەم چەند ساڵە بە کێت ڕابواردووە!
* باشترین ڕەفیقم برادەرێکە ، کاتی خۆی لە فەیسبوکدا بە غەڵەت دەستی بەر ناوەکەم کەوت.
* ژنی کورد سەیارەکەی بە ئیسفەنج ئەشوات، مناڵەکەی بە لفکەی زبر.
* هەواڵی عێراق یان خۆپیشاندانە یان هجومی داعش یان هەرسێکیان.
* موستەقبەلمان ئەوەندە پرشنگدارە ئەبێ بە عەینەکی لەحیمەوە تەماشای بکەین .
* لە حەمدییم پرسی دەنگوباس چییە فەرمووی:
تاقمێکی تازە کوورەی ڕووتەڵە جا دەرپەڕی
عالەمێ زانی ئەمانە ئەوەڵی ئاخرشەڕیین