گرنگ
نرخی ئه‌مڕۆ دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات

فەرهەنگ

یادی 100 ساڵەی لەدایكبوونی دڵزاری شاعیر كرایەوە

08/01/2020

میللەت
وەزارەتی رۆشنبیری رێوڕەسمێكی بۆ یادی 100 ساڵەی لەدایكبوونی ئەحمەد دڵزاری شاعیر رێكخست.

دڵزار لە دیدارێكیدا دەڵێت كە رۆژی 8ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووە.

هەروەها دەڵێت: "بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دەخوێندینەوە لەوانە (شانامەی فیردۆسی) کاریگەری زۆر کردە سەرمن، لەتەمەنی (7)ساڵی دا باوکم منی دایە دەستی (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووم، قورئانم خەتم کرد".

ساڵی 1929 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی لە کۆیە، لە ساڵی 1937 بۆ یەکەم جار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە دەكرێتەوە و لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات.

ئەمەش دیدارێكی دڵزاری شاعیرە كە كەناڵی كوردسات لەگەڵیدا ئەنجامیداوە.


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure