گرنگ
به‌ڤیدیۆ..توركیا چركه‌ساتی بۆردومانه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە

فەرهەنگ

بۆچی ناوەڕۆکی ئەو کتێبانەمان بیر دەچێتەوە کە دەیانخوێنینەوە؟

30/01/2020

هەندێک کەس هەن تەنیا یەک جار هەر کتێبێک دەخوێننەوە، بە نزیکەیی بەبێ هیچ کەموکوڕییەک هەموو ناوەڕۆکەکەیان لە یاد دەمێنێت. بەڵام ئێمە بەو شێوەیە نین و ئەم بابەتە زۆر نائاراممان دەکات و گومان لە چۆنێتیی خوێندنەوەی خۆمان دەکەین، یانیش لاوازیی بیرەوەری و پاشان یادگەمان بە کەمتەرخەم دەزانین و سەرزەنشتی خۆمان دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتێکی بڵاڤۆکی ئەتلەنتیک، جۆلی بیک، لە بەڕێوەبەرانی ئەو بڵاڤۆکە دەربارەی ئەم بابەتە بە تایبەت دەنووسێت: «گومان نییە کە هەندێک لە خەڵکی دەتوانن یەک جار کتێبێک بخوێننەوە یان فیلمێک ببینن و بێ یەکودوو لە بیرەوەرییاندا جێگیری بکەن. بەڵام بۆ زۆرێک لە خەڵکی، ئەزموونی بەکاربەریی بەرهەمی فەرهەنگیی وەکو پڕکردنی بانیۆی گەرماوە، لە ناویدا سەرئاو دەکەون و دواتر دەبینن کە بە کردنەوەی سەرقاپی ئاودەرکەر تا دڵۆپی کۆتایی ئاوەکە بەتاڵ دەبێتەوە. لەوانەیە یەک فیلم لە بانیۆکەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئیدی فیلمەکانی دیکە هەموو تێدەپەڕن.»
فریا سانا، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی ئاتاباسکا لە کەنەدا دەڵێت: «بیرگەی مرۆڤ بە گشتیی سنووردارە. لە ڕاستیدا تەنگەبەرێکە.»
ئەوەی کە «چەمانەوەی لەبیرکردن»ـی پێ دەڵێن لە ٢٤ کاتژمێری سەرەتادا پاش فێربوون تووندترین ڕنووی هەیە. ئەوەی کە بە وردی چەندەی لەبیر دەکەین، بە سەرنج لە سەدای گۆڕانکارییە. بەڵام ئەگەر نەیپارێزیت، بەشێکی زۆری بابەتەکە بە تێپەڕینی ڕۆژی یەکەم بە ساغی دەرناچێت و ڕۆژانی دواتریش بەشەکانی دیکەی زیاتر لە دەست دەچن و لە کۆتاییدا سەری بەڕێزتان دەمێنێتەوە و کەسەری ئەوەی کە فێری بوویت.
لەوانەیە یادگە هەمیشە هەروا بووبێت. بەڵام جەرد هۆرڤات، لێکۆڵەری زانکۆی مێلبۆرن، دەڵێت: نموونەی ئێستای بەکاربەریی زانیارییەکان و ڕوونکەرەوەی سەرنجەکانمان دەربارەی جۆری یادگەی بەنرخی مرۆڤ گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و یادگەی بەنرخ ئیدی ئەوە نییە کە یارمەتیدەر بێت بۆ بیرهاتنەوەی ئەو فیلمەی کە شەش مانگ لەمەوبەر بینیومانە.
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا، گەڕانەوەی بیرگە، توانای هاتنەوەبیری خۆبەخۆی زانیارییەکان لە هزردا، کەمتر پێویستە. هێشتاش بۆ ئازارەکانی ئاراجیف قاوە دەخۆیتەوە یان پێڕستی کارەکانی ڕۆژانەتان، بەڵام بە وتەی هۆرڤات، ئەوەی «یادگەناسی» پێ دەڵێن، گرنگییەکی سەرتری هەیە. ئەو دەڵێت: «تا کاتێک بیرتان بێت ئەو زانیارییانە لە کوێن و چۆن دەتوانیت بە دەستیان بهێنیت، ئیدی پێویستی بەوە نییە بە بیرەوەریی بسپێریت.»
توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە ئینتەرنێت وەکو یادگەیەکی پاڵپشت کار دەکات. لەسەر بنچینەی خوێندنەوەیەک؛ «کاتێک خەڵکی ئومێدیان هەیە پاش تێپەڕینی کات، دەستیان بە زانیارییەکان بگاتەوە، تەرازووی گەڕانەوەی زانیارییەکان لەواندا خوارترە.» بەڵام تەنانەت پێش دەرکەوتنی ئینتەرنێت، بابەتی سەرگەرمییان بە ناونیشانی یادگەی پاڵپشت بە کار دەهێنا. ئەگەر بتوانیت ڕستەیەک لە کتێبێکدا بە خێرایی بدۆزیتەوە، پێویست ناکات ئەوانە بە یادگە بسپێریت. هەروەها کاتێک کە فیلمە ڤیدیۆییەکان کەوتنە بازاڕەوە، دەتوانیت بە نزیکەیی بە بێ هیچ سەرئێشەیەک فیلم یان بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بپارێزیت.
ئیدی لە ڕاستیدا ئەمە بابەتێکی جێباس نییە کە ئەگەر نەتوانیت بەرهەمێکی فەرهەنگیی بە بیر خۆت بهێنیتەوە، بۆ هەمیشە لە دەستی دەدەیت.
بیکە. ئینتەرنێت لەگەڵ خزمەتگوزارییە خۆڕایی و چوونەژوورەوەکانی ویکیپیدیا، لەوانەیە یادگەخستنی زانیارییە فەرهەنگییەکانیان تەنانەت زیاتر لەوانە بن کە دەتەوێن. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لەمانەوە هەموو شتێکمان بە بیر دێتەوە.
ئەفلاتوون لە یەکەمین ئەو کەسە بەناوبانگانە بوو، کە کاتێک مەترسی دەروونسازیی یادگە خرایە ڕوو، ڕووی گرژ کرد. لە گوتوبێژێکدا کە لە نێوان ئەفلاتوون و سوکڕاتدا بووە. فایدرۆسی دەنووسێت، سوکڕات چیرۆکێک دەربارەی خوداگەلی تیۆس دەگێڕێتەوە کە؛ «بەکارهێنەر نامەکەی دۆزییەوە.» تامۆس، پاشای میسڕ، بە تیۆس دەڵێت:
ئەم دۆزینەوەیەی تۆ لە ڕۆحی فێرخوازەکاندا لەبیرچوونەوە دەهێنێتە ئاراوە، چونکە ئیدی سود لە یادگەی خۆیان نابینن؛ ئەوان بە وشە و دەستەواژە نووسراوەکانی دەرەوەی خۆیان باوەڕ دەهێنن و خۆشیان هیچ شتێک بە بیری خۆیاندا ناهێننەوە.
(هەڵبەتە هەمان سەرنجەکانی ئەفلاتوون لە پێناوی بە دەستگەیشتنی ئێمەیە کە ئەوانە نڤیسراون.)
هۆرڤات دەڵێت: «لەم گوتوبێژە، سوکڕات لە نووسین قەڵسە، چونکە دەزانێت کە یادگە دەکوژێت. ڕاستیش دەکات. نووسین بێگومان یادگە لەناو دەبات. بەڵام تەواوی شتگەلی باوەڕپێنەکراویش بە بیر دەهێنێتەوە کە ئەمڕۆ لە پێناو نووسین، لەبەر دەستماندایە. من کە هەرگیز نووسین بە  یادگەی گەڕاوەی باشتر ناگۆڕمەوە.» ڕەنگە ئینتەرنێتیش ئاڵوگۆڕێکی هاوشێوە پێشنیار بکات؛ دەتوانیت هەر ڕێژەیەک زانیاری کە دەتەوێت بەدەست بهێنیت و سودیان لێ وەربگریت، بەڵام زۆرینەیان لە یادگەدا نەهێڵیتەوە.
ڕاستینە ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵکی زیاتر لەوەی بتوانن لە مێشکی خۆیاندا بیپارێزن، زانیارییەکان بۆ ئەوێ دەنێرن. ساڵی ڕابردوو، هۆرڤات و هاوکارەکانی لە زانکۆی مێڵبۆرن گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو کەسانەی زیاد لە سنووری خۆیان بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان سەیر دەکەن، ناوەڕۆکی بەرنامەکان زۆر خێراتر لە کەسانێک لەبیر دەکەن کە هەفتانە یەک جار سەیریان دەکرد. کەسانێک کە زیاد سەیری تەلەفزیۆن دەکەن بێ یەکودوو پاش بەرنامەکە ئەزموونێک هاوبەشیی پێ دەکەن و باڵاترین پلە لەو ئەزموونە وەردەگرن، بەڵام دوای ١٤٠ ڕۆژ، پلەکانیان کەمتر لە کەسانێک بووە کە هەفتانە بە دیار تەلەفزیۆنەوە دانیشتوون. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی خۆیان، ڕێژەی چێژی ئەوان لە سەیرکردنی بەرنامەکان کەمتر لەو کەسانە بووە کە ڕۆژی یەک جار یان هەفتەی یەک جار سەیریان کردووە.
خەڵکی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نووسراوەکانیشدا زیادەڕەوی دەکەن. لە ساڵی ٢٠٠٩، بە شێوەی ڕێژەیی هەر ئەمەریکاییەک ڕۆژانە ڕووبەڕووی ١٠٠،٠٠٠ واژە بووەتەوە، تەنانەت ئەگەر تەواوی ئەو واژانەشی نەخوێندبێتەوە. بە قورسی دەتوانیت باوەڕ بکەیت کە ئەم ژمارەیە تا ئەم کۆتاییە زیادی کردووە. نیکیتا بەکشانی لە «ناڕێکیی زۆرخوێندنەوە» وتارێکی لە مۆرنینگ نیوز بە شیکاریی ئەم ئامارەوە بڵاو کردووەتەوە. ئەو دەنووسێت: «خوێندنەوەی واژەکان باشە، بەڵام دڵخوازترین جۆری خوێندنەوە لەوانەیە خوێندنەوە بە مانای بەکارهێنان بێت: لە شوێنێکدا کە ئێمە دەخوێنینەوە، بە تایبەتی لە ئینتەرنێت، تا بە تەواوی زانیارییەکان بە دەست بهێنین. ئەو زانیارییانە ناگۆڕێن بۆ دانایی مەگەر جێگیریان بکەین.»
بەم شێوەیە هۆرڤات ڕایدەگەیەنێت: «ئەمە جۆرێک ختووکەی چرکەساتییە و دواتر ختووکەی دیکەت دەوێت. بابەتەکە لە ڕاستیدا فێربوون نییە. مەسەلە ئەزموونی چرکەیی هەستی فێربوونە.»
وانەیەک کە بە خوێندنەوەی زیادخوێندنەوە بە دەست دەهێنین ئەوەیە؛ کە ئەگەر دەتەوێت شتگەل کە دەخوێنیتەوە و دەیبینیت بە بیر بهێنیتەوە ئەوانە لە تەواوی شتەکانی دیکە جیا دەکەیتەوە. لە خوێندنگە مێشکم کاس دەبوو کە لە وانەی ئینگلیزیدا هەر هەفتەیەک ناچار دەبووین تەنیا سێ بەش بخوێنین و زیاتر نا، بەڵام هۆکاری لۆژیکیی پشت ئەم کارە هەبوو. هۆرڤات دەڵێت هەرچی بیرەوەری زیاد دووبارە بکەیتەوە، زیاتر جێگیر دەبێت. ئەگەر کتێبێک بەدوای یەکدا –بڵێین یەک هەناسە- بخوێنیتەوە، خەریکیت تەواوی ماوەی چیرۆکەکە لە یادگەی چالاکی خۆتدا دەپارێزیت. ئەو دەڵێت: «لە ڕاستیدا هەرگیز تەواوی بیرەوەرییە سەرگەردانەکان لەبیر ناکرێن. هەندێک لەوانە ڕەنگە شاراوە بن، تا ئەوەی کە سەرپەتکی ئەوانە نەجوڵێن و دەرنەکەون دووبارە بەردەست نەبن.»
سانا دەڵێت زۆرینە کاتێک دەخوێنینەوە، دووچاری جۆری «هەستی دەمپاراوی»ـی درۆیینە دەبینەوە. زانیارییەکان تەیارن و دێنە ناو هزرمانەوە، ئەوانە تێدەگەین، دێتە بەرچاو ئەم کۆمەڵە زانیارییە بە ئارامی لە کارتۆنێکدا کۆ دەبنەوە تا لە بەشی جیاوازی بیرگەماندا جێ بگرن؛ «بەڵام لە ڕاستیدا ئەم زانیارییانە جێگر نابن مەگەر ئەوەی خۆتان هەوڵ بدەن و لێی ورد ببنەوە و بەشێک لە ڕێباوەڕەکان بە کار ببەیت کە یارمەتیت بدات ئەوانە بارگە بخەیت.»
خەڵک کاتێک دەخوێنێتەوە یان شتێک بۆ کارەکەی خۆی دەخوێنێتەوە، لەوانەیە هەمان ئەو کارانە بکات، بەڵام دوورە کە لە کاتگەلی بەتاڵییان لە زنجیرەی کچانی گیلمۆر یاداشت بنووسنەوە تا دواتر خۆیان تاقی بکەنەوە. سانا دەڵێت: «ڕەنگە ببینیت و ببیستیت، بەڵام ڕەنگە سەرنج نەدەیت و گوێی نەدەیتێ. بە سەرنجی من زۆرینەی کات ئێمە بەم شێوەیەین.»
هەڵبەتە تەواوی بیرەوەریی سەرگەردانیش لەبیر ناکرێن. هەندێک لەوانە ڕەنگە شاراوە بن، دوور لە دەستپێگەیشتن، تا ئەوەی کە سەر دەربکەن و دووبارە دەرکەونەوە- ڕەنگە بە بەشێکی «ئەوەی تێپەڕینی کچانی گیلمۆر» یا پەیوەندییەک دەربارەی کتێبێک لەگەڵ هاوڕێیەک کە ئەویش خوێندوویەتییەوە. سانا دەڵێت: «بنچینەی بیرەوەری سەرانسەر پەیوەندییە.»
لەوانەیە ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی باش بێت بۆ ئەوەی کە بۆچی پاوڵ و ئەوانی دیکە کەش و دونیای کتێبەکانیان بە بیر دێتەوە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی نەخێر. پاوڵ یەک «کتێبی کتێبەکان»ـی لە سەردەمی قوتابخانەوە پاراستووە –جۆری بیرەوریی پاڵپشت- کە لە ناویدا ناوی تەواوی ئەو کتێبانەی نووسیوە کە خوێندوونەتییەوە «کتێبی کتێبەکان دەستپێگەیشتنی خێرا فەراهەم دەکات تا بزانم لە هەر چرکەیەکی ژیانمدا لە چ دۆخێکدا یان چ شوێنێکی جوگرافیدا بووم.» پاوڵ ئەم باسە لە ‹ژیانم لەگەڵ کتێبی کتێبەکان›ـدا ڕوون دەکاتەوە. کتێبێک کە دەربارەی کتێبی کتێبەکان نووسراوە. «هەر چوونە ناوەوەیەک بیرەوەرییەک لە نادیار ئامادە دەکات کە جگە لەمە شێوەکە لە دەست دەچێت یا بە تێپەڕینی کات دەسڕێتەوە.»
یان کرووچ لە بابەتێکدا بۆ نیویۆرکەر بە ناونیشانی «نەفرەتی خوێندنەوە و لەبیرچوونەوە» دەنووسێت: «خوێندنەوە ڕووی زۆری هەیە کە ڕەنگە یەک لەوانە ڕێکخستنی پەسنی نەخوازراو و بنەڕەتی لەرزۆکی بیر و هەست و دەستکاریی هەستیی بێت کە لە چرکەدا ڕوو بدات و دواتر بسڕێتەوە. پاشان چەند ڕێژەی خوێندنەوە جۆرێکە لە خۆشەیدایی – نیشانەی ئەوەی کە تۆ بوویت و لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەقێکدا بیرت لە چی دەکردەوە؟»
بە سەرنجی من، خۆشەیدایی نییە کە وەرزەکانی ژیان بە هونەرێک کە ئەوانە بوونیادی ناون بە بیر بهێنیتەوە- بەهاری ڕۆمانە عاشقانەکانم زستانی چیرۆکەکانی تاوانکاری. بەڵام ئەم ڕاستییەش بەردەستە کە ئەگەر فەرهەنگ بەو ئومێدەوە تێپەڕێنیت کە کتێبخانەی هزریی بوونیاد بنێت تا هەر کاتێک لەوە ژێوان دەبیتەوە، ڕەنگە ڕێکوێر بیت.
کتێبگەل، فیلمگەل، بەرنامەکان و گۆرانییەکان فایلەکان نین کە لە مێشکماندا ئەپلۆدیان بکەین، بەڵکوو بەشێک لە تابلۆفەرشی ژیانن کە لە تەنیشتیان شتگەلی دیکە چنراون. لە دوور ڕەنگە بینینی ڕشتەیەک لە دەزوو دژوار بێت، بەڵام ئەو دەزووە بە هەر حاڵ لە شوێنی خۆیدایە.
هۆرڤات دەڵێت: «پێکەنینهێنە کە وا بیر بکەینەوە بیرەوەرییەکان بە تەواوی دەسڕێنەوە، ئەوان دێنە ناو هزرەوە و بەم بۆنەیەوەیە کە بیرەوەریی- یادگەت هەیە. بەڵام لە ڕاستیدا کۆمەڵێک لەوانە پێکەوە یەک شت درووست دەکەن و ئەوانە هەموو شتێکی ئێمەن.»
سەرنج:
ئەم بابەتە جۆلی بیک نووسیویەتی لە ٢٦/٦/٢٠١٨ بە ناونیشانی «Why We Forget Most of the Books We Read» لە وێبسایتی ئەتلەنتیک بڵاو بووەتەوە. جۆلی بیک یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی بڵاڤۆکی ئەتلەنتیک و دەربارەی خێزان و پەروەردە بۆ ئەو بڵاڤۆکە دەنووسێت.

 

ئەم بابەتە لە فەرهەنگی ڕۆژنامەی ئاژانس وەرگیراوە، تێکۆشەر خالید کردوویەتی بە کوردی


ئه‌م بابه‌ته 2221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure