گرنگ
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی‌ توركیا هاته‌ ده‌نگ

فەرهەنگ

ناوەندی کوردستان دوو کتێبی نوێ چاپ و بڵاو دەکاتەوە

10/02/2020

میللەت- فەرهەنگ

ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان دوو کتێبی نوێی چاپ و بڵاو کردەوە، کە کتێبی یەکەم بە ناونیشانی سەلەفیی جیهادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کتێبی دووەمیش یاساكانی یاریكردنی ئێرانە. ئێستا هەردوو کتێبەکە لە کتێبفرۆشیی غەزەلنووس دەست دەکەون.

کتێبی یەکەم: سەلەفیی جیهادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرهەڵدان و گەشەکردن

ئەم كتێبە، هەوڵێكی خاكییانەی نووسەرە بۆ خستنەڕووی مێژووی سەرهەڵدان و گەشەكردنی سەلەفی جیهادی لە رۆژهەڵاتی كوردستان، نووسەر چەندین ساڵ لە رێگەی كۆكردنەوەی زانیاری، بەڵگەنامە، ئەنجامدانی چاوپێكەوتن، خوێندنەوەی بابەتی تایبەت بەو بوارە، چاودێری چالاكی گروپە سەلەفیە جیهادییەكانی رۆژهەڵات و ناوچەكە، زانیاریگەلێكی زۆر و وردی لەمەڕ ئەو بابەتە كۆكردەوە، دواجاریش ئەم كتێبەی لێ بەرهەم هات.
نووسەر زانیاری زۆر و بە دیقەتی تۆمار كردووە، جگە لە گێڕانەوەی رەوتی رووداوەكان، لە چەندین جێگە شیكاری بۆ رووداوەكان كردووە، ئەمە وێڕای ئەوەی زۆرترین زانیاری لە پەراوێزدا لەسەر ژیاننامەی ئەو كەسایەتییانە نووسیوە كە لە ناوەرۆكی كتێبەكەدا ناویان هاتووە و بەشێكن لە رووداوەكان و سەلەفی جیهادی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ناوچەكە.
وردی، دیقەت و زۆری زانیاریەكانی ناو ئەم نووسینە، وامان لێدەكات بڕیاری ئەوە بدەین كە ئەمە باشترین كتێبە تا ئێستا دەربارەی مێژووی سەرهەڵدان و گەشەكردنی سەلەفی جیهادی لە رۆژهەلاتی كوردستان نووسرابێـت.

کتێبی دووەم: یاساكانی یاریكردنی ئێران، ستراتیجی تاران له ‌ناوچه‌كه‌دا

سەنتەرى سۆفان ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە و تەرخانکراوە بۆ خزمەتکردن، وەکو سەرچاوەیەک و فۆڕەمێک بۆ توێژینەوە، شیکردنەوە، دایەلۆگى ستراتیجى پەیوەندیدار بە کێشەکانى ئاسایشى جیهانى و ئه‌و هەڕەشانه‌ی كه‌ لە سەرهەڵداندان.
سەنتەرى سۆفان ڕۆڵى گرنگى هەیە لە ئەنجامدانى توێژینەوەى سەربەخۆ و ئاست بەرز، ڕێکخستنێکى چالاکى بۆ مەبەستى دەوڵەمەندکردنى بیرى سەرکردەکان، سیاسەتمەدارەکان، حکومەتەکان و پەیمانگاکان، میدیا، سپۆنسەرەکان، ئەکادیمیست و ئەوانەى لە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکاندا کاردەکەن، بۆ ئەوەى بەشدار بن لە بوارە ستراتیجییەکانى ئاسایشدا.
بەم هۆیەوە ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان، توێژینەوەیەکی ئەو ناوەندەی لە ڕێی کارزان محەممەدەوە کردووە بە کوردی، توێژینەوەکە لەژێر ناوی "یاساكانی یاریكردنی ئێران، ستراتیجی تاران له ‌ناوچه‌كه‌دا" و لە توێی ١٣٠ لاپەڕەدا ناوەندەکە بڵاوی کردووەتەوە. لە بەشێکی کتێبەکەدا "کۆپى کردنى سوپاى پاسداران و به‌سیج" باس کراوە و نمونەی عێراق و حزبوڵڵا و سودان و سووریا و هەروەها دابینکردنى چەک بۆ پرۆکسی و هاوپەیمانەکانى و هێزی نەرمیش لەگەڵ چەند  ناونیشانی دیکە کۆی کتێبەکە پێک دەهێنن.

ناوه‌ندی كوردستان كێیه‌؟

ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوه لە ململانێ و قەیرانەكان، ناوەندێكی قازانج نەویستی سەربەخۆیه، كاردەكات بۆ ئەنجامدان و پشتگیریكردن و هاندانی توێژینەوە و پێشكەشكردنی بە ڕایگشتی.
هەروەها ناوەندەكه‌ کار دەکات لەسەر وەرگێڕانی كتێب و نوێترین توێژینەوه جیهانییەكان بۆ سەر زمانی كوردی و دەوڵەمەندكردنی لیتریچەی كوردی لە بوارەكانی سیاسەت و دیراساتی ئایندە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفته سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییەكان، ئاگاداركردنەوەی دەستەبژێری سیاسیی كورد لەو هەڕەشانەی کەڕووبەڕووی كوردستان و ناوچەكه دەبنەوه .

هەروەها ناوەندەکە تا ئێستا ١١ کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
1      جارێکی دیکە دەربارەی سەلەفیزم
2      کۆتایی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
3      زەمەنی ژیانی تاکتیکیانە
4      شارلی هێبدۆ له‌ پاریس چی ڕووی دا؟
5      کوردستانی عێراق؛ گه‌وره‌تر له‌ هه‌رێمێک بچووکتر له‌ ده‌وڵه‌تێک
6      ئێمە لە جەنگداین
7      باوەڕ، کۆچ، جیهاد
8      بیری توندڕەوی و پەڕگیری لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ
9      پێداچوونەوە بە چەمکی ئاسایشدا
10    سەلەفیی جیهادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرهەڵدان و گەشەکردن
11    یاساكانی یاریكردنی ئێران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ستراتیجی تاران له‌ناوچه‌كه‌دا


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure