گرنگ
نرخی ئه‌مڕۆ دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات

فەرهەنگ

بیرچوونەوە.. هێمن حەمەجەزا

03/04/2020

  

هێمن حەمەجەزا یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی کورد، هەروەها لە بواری میوزیکیشدا کار دەکات، خاوەنی سێ کتێبی شیعریییە، سروودەکانی یاخیبوون ساڵی ٢٠٠٢، هەمیشە ئەم گۆرانییە دڵم پڕ ئەکا ٢٠٠٦، ماڵی من سێبەر و دڵی تۆش باخچە ٢٠٠٩، کەنی تەنیایم فوارە دەکا، ساڵی ۲۰۱٤، هەروەها خاوەنی سێ ئەلبوومی میوزیکە، هەناسەیەک بەر لە مەرگ ٢٠٠٢، وەهای ژەنی زەردەشت ٢٠٠٦، سەفەرێک لە ڕۆژهەڵات ٢٠١١. ئەوەی دەیخوێننەوە "بیرچوونەوە" دوایین شیعری هێمن حەمەجەزایە.

 

.

لەو کچانەی خۆشم ویستن!
لەو ڕێگا و ساڵ و ڕووداوانەی کە بە توڕەیی و دڵتەنگییەوە گوزەراندمن/ لە بالکۆن و باڵەخانەکان/ لە ئیمەیل و کەناڵی تی ڤی و ئیمزای ئامادەبوون/ لە ڕەساسیبوونی نیوەڕوان/ لە بارینی خۆڵ و پۆلیس و نەخۆشی/ لە تاکسیی و تەلەفۆن و سێکسەکانم/ لە بێخەویی و چاوەڕوانیی ترێن/ لە فیلم و ترافیک و دەرمان/ لە جۆرەکانی باڵندە و ئاژەڵانی وەحشی/ لە کارخانە و سەعاتی زێدەی کار/ لە هەڵهاتن و سترێس/ لە ناوی قاچاخچیان و فەیلەسوفان و.....
تەنانەت،
لە هەموو ئەمڕۆش کە دووکەڵ بووم
قامکێک لەولاتر چییە، بە بیرمدا نایا!؟

دەبا زووتر ئەمەم گوتبا:
ئینسان،
بە مۆدێرنە
بە ئەلزەهایمەر، گەیشتووە!


ئه‌م بابه‌ته 1402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure