گرنگ
مسته‌فا ئه‌دیب له‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان كشایه‌وه‌
فوئاد حسێن خۆی‌ گه‌یانده‌ تاران
ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

کراوەیی ئیسلامی

ئیمامی مزگەوتەکان سوپایەک لە سیخوڕی ئەردۆگان

28/06/2020

میللەت

لێکۆڵینەوەیەکی بنکۆڵکاری ئەڵمانی بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا مزگەوتە تورکەکان لە ئەڵمانیا بۆ سیخوڕی و هەڕەشە لە نەیارەکانی بەکاردێنێت.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە تەلەفزیۆنی زێت دی ئێفی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا شایەتی دانی نەیارە تورکەکان و بەرپرسە ئەڵمانییەکان خراوەتەڕوو، کە لەلایەن ئیمامی مزگەوتەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە، ئەویش بە هۆی ئەو هەڵوێستانەیانەوە، کە دژی ئەردۆگان و سیستمی سیاسی تورکیا دەریانبڕیوە.

ئەردۆگان و دەسەڵاتەکەی، کۆمەڵەی ئیسلامی تورکی لە ئەڵمانیا (دیتیب) بەکاردێنن، کە دەستیان بە سەر سەدان مزگەوت و ناوەندی ئیسلامیدا گرتووە و بەپێی خواستی دەزگای هەواڵگری تورکیا سیخوڕی بەسەر نەیارانی تورکیادا دەکەن.

(دیتیب) گەورەترین ڕێکخراوی ئیسلامییە لە ئەڵمانیا و زیاتر لە ٩٠٠ مزگەوت لە ١٦ ویلایەتی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات و ئیمام و کارمەندەکانی لە کەسانی لایەنگری ئەردۆگانن و ڕاستەوخۆ کار لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا دەکەن.

هەڕەشە لە نەیاران

ئیلینال ئۆزێل گەنجێکی تورکە، دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا ڕایکردووە بۆ ئەڵمانیا، لە بارەی ئیمامی مزگەوتەکانەوە دەڵێت "ئیمامی ئەو مزگەوتەکەی هاتووچۆی دەکات جارێک لە مزگەوتەکە ڕایگرتووە و هەڕەشەی لێکردووە، کە دەزانێت لایەنگری ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە."

هەڕەشە لێکردنەکان بە تورکەکانەوە نەوەستاوە، بەڵكو کەسایەتییە سیاسییەکانی باکووری کوردستانیشی گرتووەتەوە کە لە ئەڵمانیا دەژین و لەو بارەیەوە (سیفیم داجدیلین) ئەندامی پارتی ڕاست لە پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کە دەترسێت لەو سیخوڕانەی کە ئەردۆگان و دەزگای هەواڵگری تورکیا بەڕێوەیان دەبەن.

هەشت هەزار سیخوڕ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بنکۆڵکاری، ئەردۆگان داوای لە ئیمامی مزگەوتەکان کردووە، کە زانیاری لە بارەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و سیاسییە ئەڵمانییەکانی نەیاری ئەردۆگان کۆبکەنەوە و بە ڕاپۆرت بینێرن بۆ باڵیۆزخانە و قونسوڵخانەکانی ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا، ئەوانیش ڕاستەوخۆ دەینێرن بۆ دەزگای هەواڵگری تورکیا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی کە سیخوڕی بەسەر نەیارانی ئەردۆگانەوە دەکەن لە ئەڵمانیا ژمارەیان نزیکەی هەشت هەزار کەسن، ئەمەش وایان لێدەکات کە ببنە سوپایەک لە سیخوڕ.


ئه‌م بابه‌ته 1495 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure