گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

هەواڵی کوردستان

لاهور شێخ جه‌نگى مووچه‌ى شه‌ش مانگى ته‌واوى ستافی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵاى دابینكرد

پێش 4 هەفتە
وێنه‌؛ سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێ دوو شه‌ممه‌ى "لاهور شێخ جه‌نگى" بۆ قه‌زاى كه‌لار

میلله‌ت

"لاهور شێخ جه‌نگى" هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان مووچه‌ى شه‌ش مانگى ته‌واوى ستافی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵاى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆناى له‌ قه‌زاى كه‌لار دابینكرد.

له‌ لێدوانێكى نوسراودا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "میلله‌ت" كه‌وتووه‌، "سیروان محه‌مه‌د" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌ پێمان راگه‌یه‌ندرا مووچه‌ی شه‌ش مانگی ته‌واوی ستافی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا به‌ سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه‌ دابینكرا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دابینكردنى مووچه‌ى شه‌ش مانگی ته‌واوی ستافی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌وه‌، پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنێكی گرنگی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌، سوپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و یه‌كده‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.

دوێنێ دوو شه‌ممه‌، "لاهور شێخ جه‌نگی" هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ دۆخی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان، سه‌ردانى قه‌زاى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌كه‌ى كرد و ئاماده‌یى یه‌كێتی بۆ دابینكردنى ته‌واوى پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ ده‌ربڕى.


ئه‌م بابه‌ته 4789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure