نووسینی: ئه‌سما
كه‌مال
وه‌رگێڕانى:
شاناز هيرانى
ديارده‌ى تيرۆرى ژنان،
دياردهيهكى نوێ نييه، به‌ڵام ڕه‌گ و رێشهيهكى قوڵی هه‌يه به پێى سروشتى سياقی
شوێن و كاته جياوازهكان. ئه‌وه‌ى ئێستا روودەدات بريتیە له په‌ره‌سه‌ندن و
نوێبونه‌وه‌ى ڕۆڵى ژنان له‌ناو رێكخراوه تيرۆريستيه‌كان و قه‌باره‌ى به‌شداريان
تێيدا. چونكه له‌ماوه‌ى سێ ده‌يه‌دا، ژنان له ڕۆڵى تهقليدى (هاوسه‌ر، دايك، په‌رستيارى،
كۆكردنه‌وه‌ى پيتاك و ده‌رامه‌ت و زانيارى) گواسترانه‌وه بۆ رۆڵێكى نا تهقليدى
و نوێتر و مه‌ترسيدارتر، له‌وانه‌ش: پروپاگه‌نده‌ى ئه‌لكترۆنى، به‌سه‌ربازیكردن،
كاره لۆجستيهكان، جێبه‌جێكردنى كرده‌وه خۆكوژيهكان، پۆليسى ژنان و چاودێرى، به‌شداريكردن
له كرده‌وه چهكداريهكان و كۆنترۆڵكردن.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى
رۆڵ و كه‌رەسته و ستراتيژ و ئه‌ركه جۆراوجۆرهكه ژنان له‌ناو گروپه راديكاليهكان،
كارى توندڕه‌وانه‌ى ژنان رێچكه‌يه‌كى تر‌ى په‌ره‌سه‌ندنى له‌سه‌ر ئاستى دروستبونى
ئه‌و چالاكيه و پێكهێنانى ميليشيا و گروپ و كه‌تيبه‌ى رێكخستنى چه‌كدارى و چۆنايه‌تى
بۆ ژنان به‌خۆيه‌وه بينى، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى قه‌باره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ڕويانكردۆته
ئه‌و رێكخراونه و كارپێكردنيان به شێوه‌يه‌كى راديكاليتر. كه بووه هۆى
ئالنگاريهكى گه‌وره‌تر لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى له ڕووبهڕووبونهوهيان و
گۆڕينى تێزى (كارى توندڕه‌وى نێرينه). بۆيه دهپرسين ئايا سه‌ره‌تاى ئه‌و
رێكخستنانه چۆن بوو؟ ديارترين پێكهاته چهكداريهكانيان چين؟ ديارترين مه‌رجعيه‌تى فيكريان چييه؟ ئه‌ى رۆڵى ژنان
له‌ناو ئه‌و پێكهاته‌يه چييه؟
له‌و توێژينه‌وه‌يدا ڕيشه‌ى
مه‌سه‌له‌ى تيرۆرى ژنان له ڕووى مێژوويه دهخهيهنه ڕوو. هه‌وڵيش ئهدهين
تيشك بخه‌ينه سه‌ر ديارترين رێكخستن و پێكهاته‌ى ژنانى موسڵمانى چه‌كدار له سێ
ده‌يه‌ى رابردوو. به‌مه‌به‌ستى ناساندنى ديارترين جۆرى ئه‌و پێكهاته و پاڵنه‌ر و
مه‌رجعيه‌تى فيكريان.
ڕه‌گ و ريشه‌يى مێژوويى
تيرۆرى ژنان
ديارده‌ى تيرۆرى ژنان به
دياردهيهكى نوێ يان نوێبوه‌وه داده‌نرێت، هاوته‌ريبه له‌گه‌ڵ بهدياركهوتنى
بزووتنه‌وه توند و توندڕه‌وه‌كان، هه‌يه. هه‌ندێك كه‌س ده‌يبه‌ستێته‌وه به شه‌پۆله
يه‌ك له‌دوا يه‌كه‌كانى توندڕه‌وى له ماوه‌ى سه‌ده‌ى رابردوو، به‌مه‌ش شێوه‌ى
رێكخستنى ژنانى چه‌كدار به‌ند بوه به په‌ره‌سه‌ندنى ستراتيجى گروپه تيرۆريستيه
چه‌كداره‌كان.
له چه‌ند ده‌يه‌ى يه‌ك له‌دواى
يه‌كدا شه‌پۆلى بزووتنه‌وه توندڕه‌وه‌كان و تيرۆرسته‌كان درێژه‌ى هه‌بووه، ئه‌مانيش شه‌پۆلى بهناويهكداچو
و تێكئاڵاون، هه‌ر به‌و هۆيه‌وه ئاڵۆزى و پێكهاته‌ى چالاكیيه توندڕهوهيهكان
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونى ئايديۆلۆجى و تێزه‌كانى زێده‌تر ده‌بێت، (دێڤید ریپۆپۆرت David C. Rapoport) له لێكۆڵينهوهكهيدا كه له ساڵى 2002 ئه‌نجامى داوه، تيشك
ده‌خاته سه‌ر چوار شه‌پۆل له‌سه‌ر توندڕه‌وى و تيرۆر، كه به سروشتێكى ئايديۆلۆجى
وه‌سف ده‌كرێن. ئه‌وانيش:1
شه‌پۆلى يه‌كه‌م لە (1880ــ
1920) كه پێى دهوتريت شه‌پۆلى (ئهناركيهت).
شه‌پۆلى دووه‌م (1920ــ
1969) شه‌پۆلى ئازادبوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئيستعمارى.
شه‌پۆلى سێيه‌م (له شه‌سته‌كانه‌وه
ــ 1979) شه‌پۆلى چه‌په نوێيه‌كان.
شه‌پۆلى چواره‌م (1979 تا
2004) گروپه ئايینييه راديكاڵهكان.
ژنان له ميانهى ئه‌و شه‌پۆله‌دا
دوورنه‌بوون، به‌ڵام به پله‌ى جياجيا و له‌ژێر په‌رده‌ى ئايديۆلۆجى جياواز به‌شدارى
ئه‌و چوار شه‌پۆله‌یان كردووه، ژنان هه‌ميشه به‌شێك بوون له بزووتنه‌وه تيرۆريستيه‌كان
و وه‌ك پشتوانيكهر و چه‌كدار2. ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه وردبونهوهيه
له‌سه‌ر شه‌پۆلى چواره‌م، كه درێژكهرهوهى
شه‌پۆلى سێيهمه. به‌و پێيه‌ى ڕه‌وته ئایينييه راديكالهكان و به‌تايبه‌تيش
ئيسلاميیهكان، له هه‌ناوى ململانێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى چه‌پ و سۆسياليستى له قۆناغى
دواى سه‌ربه‌خۆبون و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نەتەوەیی دروستبوون.
راديكالى ئايينى و ژنان
شه‌پۆلى چواره‌م كه هاوكات
بوو له‌گه‌ڵ له هه‌ڵكشانى ڕه‌وته‌كانى (سه‌له‌فى جيهادى) و گروپه تهكفيريهكان،
بووه ده‌ستپێكى نوێ له ئاڵۆزبونى ديارده‌ى تيرۆر و توندڕه‌وى، ئه‌و شه‌پۆله له
پشته‌وه‌ى بانگهشەكردن بۆ دامه‌زراندنى خیلافه‌تى ئيسلامى و به ته‌كفيركردنى
سيسته‌مه سياسى و ياسايى و ئابوريهكانهوه دروستبوو، ئه‌مه جگه له تهكفيركردن
و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سيسته‌مه فرهييه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وانى
تر، ئه‌مه‌ش به رێگه‌ى شهرعيهتدانى ئايينى بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك به مه‌به‌ستى
داڕوخانى ئه‌و كۆمه‌ڵگايانه به رێگه‌ى (كۆچ، بانگەواز، ئاماده‌كردن و جيهاد)، هه‌رچه‌نده
سهلەفيهت به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى و جيهادیی به تايبهتر خزمه‌ت به ئايديۆلۆجيای
توندڕه‌وى ده‌كات له‌باره‌ى ژنان، كه‌چى كاریكرد بۆ بهكارپێكردنى و به‌سه‌ربازكردنى
ئافرەتان له‌ناو ريزه‌كانى خۆى له قۆناغه جياجياكان و شه‌پۆله فرهكان، كه
لێره‌دا هه‌ندێك له سيماكانى ده‌خه‌ينه ڕوو:
غيابى تيۆريزهكردن له
ساڵانى يهكهمدا
ناديه سه‌عده‌دين ژنه
پزيشك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌مكى جيهادى ژنان، وه‌ك تێگه‌يشتنێكى بهڵگهيى
ره‌گ و ريشهى ناسنامه ئايديۆلۆجيهكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سهلهفيهت و قوتبيهت.
به‌و پێيه‌ى (سه‌يد قوتب) يه‌كه‌م كه‌س بووه تاك لايه‌نه له كتێبى (معالم في
الطريق) باسى له ژنانى جيهادى كردووه و باسى له ڕۆڵى ئه‌و ژنانه كردووه له دووباره
به موسڵمانبونهوهى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه به رێگه‌ى كارى چه‌كدارى توندڕه‌وانه3.
به‌ڵام ئه‌ده‌بياتى مهرجعيهت له تيۆريزهكردن وه‌ستێنرا له‌سه‌ر پرسى به‌شدارى
ژنان له كارى جيهادى چه‌كدارانه.
به پێداچونه‌وه به ئه‌ده‌بياتى
مهرجعيهت بۆ رێكخراوه راديكاڵيهكانى وه‌ك كتێبی (الفريضة الغائبة)ى محه‌مه‌د
عه‌بدولسه‌لام فهرەج، كه يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى بزووتنه‌وه جيهاديهكان
له ميسر. هه‌روه‌ها دوو به‌ڵگه‌نامه‌ى دانپێدانان و خیلافه‌ت و به‌ڵگه‌يه‌كى حاشا
هه‌ڵنه‌گرى ڕووبه‌رووبونه‌وه و به‌ڵگه‌يه‌كى فه‌لسه‌فه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه و چه‌ندى
تر له ئه‌ده‌بياتى جياجيا له ماوه‌ى حه‌فتاكان، كه له‌ناو گروپه جيهاديهكان
پشتيان پێ به‌ستراوه، هيچ دانگدانەوەیەكی نەبوو بۆ تيۆريزهكردن بۆ كاراكردنه‌وه‌ى
ڕۆڵى ژنان له‌ناو رێكخراوه راديكالهكان، بەڵكو به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به‌ستبوو
به سروشتى نێرينه‌يى بێ ئاوڕدانه‌وه له رۆڵى ژنان و ته‌رخانكردنى رۆڵى سه‌ربه‌خۆ
بۆيان.
به‌ره‌و ڕۆڵى تهقليدى
له‌گه‌ڵ چونى جيهانى ئيسلامیى
بۆ ناو ساڵى 1979 و په‌ره‌سه‌ندنى سياسه‌ت و ئايين به به‌رپابونى شۆڕشى ئێران و
واژۆكردنى رێككه‌وتنامه‌ى ئاشتى له‌نێوان ميسر و ئيسرائيل، گروپه سه‌له‌فيه‌كان
ميتۆدێكى راديكاڵيهنهتريان به‌رامبه‌ر سيسته‌مى سياسى فه‌رمانڕه‌وا، گرته‌به‌ر، بەشێوەیەكی
كردەیی ده‌ستكرا به دامه‌زراندن و تيۆريزهكردن بۆ كارى چه‌كدارى. لێره‌دا گروپى
چه‌كدارى و جيهادى فراوان له ناوچه جياجياكان پێكهێنران، لهگهڵيشدا چاوخشێنرايهوه
به مه‌سه‌له‌ى به‌شدارى ژنان له‌ناو رێكخراوه چهكداريهكان.
به كۆتايى هه‌شتاكان جيهانى
ئيسلامى ژماره‌يه‌ك گۆڕانكارى به‌خۆيه‌وه بينى. كه‌وته نێو ململانێى سياسى و
ئايينى ناوخۆيى زياتر، ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بيانى. لێره‌دا رۆڵى
پێكهاته‌ى چه‌كدارى زياتر په‌ره‌یسه‌ند وه‌ك جۆرێك لهبهرههڵستیكردن دژى ده‌ستتێوه‌ردانى
بيانى و داواى جيابونهوه يان سه‌ربه‌خۆيى ده‌كرا، فه‌توا ده‌رده‌كرا و بانگه‌شه‌ى
هاتنى ژنان و پشتيوانیكرنيان بۆ رێكخراوه چه‌كداره‌كان ده‌كرا. يه‌كێك له‌ديارترين
فه‌تواش (فه‌تواكه‌ى عه‌بدوڵڵا عه‌زام) بوو، كه فەتوای بەشداری ژنانی لە جيهاد
كرد دا بێ مۆڵه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه گه‌يشته ئه‌و ڕاده‌يه و وڵاتانى ئيسلامى
ڕووبه‌ڕووى داگيركارى يان ده‌ستدرێژى بونه‌وه4، لێره‌وه رۆڵى ژنانى
پشتيوانكهر بهدياركهوت و عه‌بدوڵڵا عه‌زام ده‌رگارى واڵا كرد بۆ ژنان تا بێن بۆ
جيهادكردن. به‌ڵام رۆڵى ژنان هه‌ر بهسنوردارى مايهوه و خۆى ته‌نيا له كرده‌وه‌ى
لاوه‌كى نا چه‌كدارى بينيه‌وه.
گۆڕانێكى جۆریی
له نه‌وه‌ده‌كاندا له چه‌ندين
ناوچه رۆڵى ژنانى موسڵمانى له‌سه‌ر شێوه‌ى ژماره‌يه‌ك پێكهاته‌ى چه‌كدارى تايبه‌ت
له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانى وه‌ك فه‌له‌ستين و كشمير بهدياركهوت، هه‌ڵكشانى رۆڵى
ژنان له‌وێدا دەبینرا، به‌مه‌ش ژن بوه شه‌ڕكه‌ر و به‌ندكراو و ديل وه‌ك حاڵه‌تی
ژنانی جه‌زائير لە دەیەی رەش5. به هاتنى هه‌زاره نوێ و هه‌ڵكشانى ڕه‌وتى
(جيهادى جيهانى) و دروستبونى رێكخراوى قاعيده، رۆڵى ژنان رێچكه‌يه‌كى راديكاڵهنهتر
و زيادبونى تێكه‌ڵاوى ژنانى به‌خۆيه‌وه بينى له‌ناو كارى چه‌كدارى، له‌گه‌ڵ
داگيركردنى ئه‌فغانستانيش له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه له 2001 و عێراق له 2003، به‌شدارى
ژنان له كرده‌وه‌ى خۆكوژى زياتر بوو، چ به تاك يان له‌شێوه‌ى رێكخراوهيى و سيمايه‌كى تايبه‌تى تر‌ى به‌خۆيه‌وه
بينى، ئه‌مه‌ش وايكرد ببێته دياردهيهكى تيرۆريستى.
گۆڕانكاريه گه‌وره‌كه
پاش به‌رپابوونى شه‌پۆلى يه‌كه‌مى
شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له (تونس، سوريا، ميسر، يه‌مه‌ن) و له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبونى
مه‌سه‌له‌ى سوريا و به‌رپابوونى جه‌نگى ناوخۆيى له‌و وڵاته. هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانى
رێكخراوى داعش و كۆنتڕۆڵكردنى ناوچه‌كانى موسڵ و ره‌قه و راگه‌ياندنى (خیلافه‌ت)ه‌كه‌ى،
ژنانى جيهادى ميتۆدێكى راديكاڵهنهتر و خێراتريان به‌خۆيانه‌وه بينى، سوشيال
ميديا و راگه‌ياندنه جياجياكانى ئه‌و رێكخراوه به چڕى كاريان له‌سه‌ر به‌سه‌ربازكردن
و راكێشانى ژنان بۆ كۆچكردن و هاتنيان بۆ ناو خاكى رێكخراوه‌كه دەكرد، رێكخراوى داعش
پێگەی فراوانترى به‌خشى به ژنان له‌ناو خودى رێكخراوه‌كه و چه‌ندين رۆڵى لۆجيستى
و بانگخوازى و پروپاگهندهيى و به‌سه‌ربازكردن و شه‌ڕكردنى بۆ ره‌خساندن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، سه‌رجه‌م
گروپ و رێكخراوه چهكداريهكانى تر به پله‌ى جياجيا و له‌گه‌ڵ زيادبونى گرنگى و
وردبونه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌سه‌ربازكردنى ره‌گه‌زى ژنان و پێكهێنانى گروپ و كه‌تيبه‌ى
ژنان لهناوخۆياندا په‌ره‌يان پێدان. له‌هه‌مان كاتدا پێكهاته‌ى تر‌ى ژنان بۆ به‌رگریكردن
له خاك و شه‌ره‌فى خۆيان له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه چهكداريه تايبه‌تانه
له‌ناو سوريا و عێراق پێكهێنران، كه له‌سه‌ر شێوه‌ى چه‌ندين كه‌تيبه‌ى ژنان دروستبوون
بۆ به‌رگریكردن له ژنان و به‌رهه‌ڵستیكردنى داعش.
ئاست و ڕاده‌ى تيرۆرى ژنانى
تونده‌ڕه‌و
ڕاده و ئاستى كارى ژنانى چه‌كدار
جياوازيان هه‌يه، به‌و پێيه‌ى رێچكه‌ى مێژوویى ئه‌و كاره توندڕه‌وانه ئاماژه
به هه‌مه‌چه‌شنى ئاسته‌كانى ده‌دات بۆ سێ ئاستى جياجيا. له خولگەی تاك و به‌كۆمه‌ڵ
ده‌سوڕێته‌وه. به‌شێوه‌يه‌ك كه كارى كردۆته سه‌ر به‌ڕێوه‌چونى ئه‌و چالاكيیه و
جياوازى ڕادهكهى به كاريگه‌رى جياجيا ده‌بينرێت.
تاكیی
|
جۆرێكه له ميتۆدى تيرۆرى ژنان و له‌سه‌ر كرده‌وه‌ى تاك دروست ده‌بێت و ته‌نيا ژنێك ئه‌نجامى ده‌دات يان كۆمه‌ڵه ژنێك به‌شێوه‌ى تاك.
|
خێزانیی
|
ئه‌و جۆره له‌سه‌ر به‌كارهێنانى خێزانێك به‌ته‌واوى له جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌ى خۆكوژي دروست ده‌بێت. چونكه زۆربه‌ى جار جێبه‌جێكارى كرده‌وه‌كه په‌يوه‌ندى خزمايهتيان هه‌يه وه‌ك دوو برا يان دوو هاوسه‌ر.
|
رێكخراوهيى
|
ئه‌م جۆره له‌سه‌ر كارى به‌كۆمه‌ڵى چه‌كدارى به‌نده و زۆربه‌ى جار له‌سه‌ر شێوه‌ى (كهتيبه، گروپ)ى بچوكه له‌ناو رێكخراويكى گه‌وره.
|
جۆرى يه‌كه‌م كه خۆى له
كارى تاك ده‌بينێته‌وه، زۆربه‌ى جار بريتيیه له (ژنانى خۆكوژ) له ده‌ره‌وه‌ى
رێكخستنهكانيان. ئه‌م جۆره ژنێك يان زياتر ئه‌نجامى ده‌دات. ره‌نگه له‌و جۆره
له‌ناو رێكخراوه گه‌وره‌كان هه‌بن به‌ڵام بێ په‌يكه‌ر له كهتيبه يان گروپ، ئه‌و
جۆره‌ش له‌ناو قاعيده هه‌بوو. جۆری دووه‌ميش ره‌نگه له تيرۆرى خێزانى هه‌بێت
و له‌سه‌ر بنچينهى به‌كارهێنانى خێزانه‌كانى هه‌ر كه‌سێك كه په‌يوه‌ندى به‌و
رێكخراوه‌كانه‌وه هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌يه‌كى خۆكوژى، وه‌ك ئه‌وه‌ى
رێكخراوه‌ى قاعيده له ناردنى هه‌ردوو هاوسه‌ر ساجيده رهشاوى و حسين شهمەرى بۆ
عه‌مان له ساڵى 2005 و خۆ تهقاندنهوهيان. رێكخراوى داعشيش به ديارترين
رێكخراو داده‌نرێت له‌به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره تەكنیكە، به‌و پێيه‌ى هه‌ردوو برا (ئهلعەزى)
تاوانى كوشتنيان به‌ناوى رێكخراوه‌كه له سعوديه ئه‌نجامدا6.
كه‌چى ئاستى سێيه‌م، كه به‌رده‌وامتره
و بريتیيه له رێكخستن و په‌يكه‌ر بۆ چالاكى ژنانى توندڕه‌و، چ له‌ناو رێكخراوى
سه‌ربه‌خۆ يان به رێگه‌ى په‌يكه‌رى لە ناو كهتيبه و گروپ و شانه‌كانى
رێكخراوه گه‌وره‌كان هه‌ن، ئه‌و جۆره پێكهاتەیە بە گوێرەی شوێن و كاتی جياواز داده‌مه‌زرێت.
جۆره‌كانى پێكهاته‌ى ژنانى
چه‌كدار
له ماوەی سى ساڵى رابردوو،
وڵاتانى جيهانى ئيسلامى و ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانێكى
جۆريان به‌خۆيه‌وه بينى له‌سه‌ر ئاستى رێكخستنى چه‌كدارى ژنان، چونكه گۆڕانكاريه‌ك
له‌سه‌ر ئاستى پاڵنه‌ر ڕوويدا له به‌رهه‌ڵستیكردنى داگيركارى و سه‌ربه‌خۆيى
نيشتمانى بۆ پێكهاته‌ى ئايينى و چه‌كدارى ژنان له‌پێناو جێبه‌جێكردنى شه‌ريعه‌ت
يان نا ئايينى، لەپێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى و ڕووخانى سيسته‌مه سياسیيه فه‌رمانڕه‌واكان.
پێكهاته‌ى چه‌كدارى ژنان
بريتیيه له گروپ يان شانه، له‌ڕووى چۆنايه‌تى و چهندايهتى ژماره‌يان كه‌م
بوو. چهكداربوونێكى ساده، چالاكيهكى سنوردار، هه‌ر زوو توشى لهبهريهك هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و توانه‌وه بوون. چاره‌نوسى زۆربه‌شيان په‌يوه‌ست بوو به چاره‌نوسى رێكخراوه‌كه‌ى
ڕوويان تێكردووه.
پێكهاته‌ى ئايينیی
ئه‌و ڕێكخستنه يان پێكهاته
ژنانهيه سه‌ربه‌خۆ يان دامهزراوهيه له‌ناو رێكخراوه ئايينيه‌كان و هه‌وڵده‌دات
شه‌رعيه‌تى ئايينى جێبه‌جێ بكه‌ن، ئايديۆلۆجياى ئايينى بسه‌پێنن يان خوازیاری دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تێكى ئايينین.
ــ كچانى میللەتی كشمير Dukhtaran- e – Millat
(كچانى میللەت)
كۆنترين رێكخراوى ژنانى ئيسلامیى چه‌كدارييه. كه تا ئێستاش چالاكن، ئه‌م
رێكخراوه ئيسلامييه، تاكه رێكخراوى ژنانى چه‌كدارى سه‌ربه‌خۆيه. يهكێكيشه له‌و
رێكخراوانه‌ى له‌ناو ليستى تيرۆردا هه‌ن له هيندستان، پێكدێت له كۆمه‌ڵێك ژنى ئوسوڵى
و هه‌وڵى پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى دەدەن. له ساڵى 1987
دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستى (ئاسيا ئهندارايى) كه به‌وه ناسراوه ئيسلاميیهكى
ميانڕه‌و و فێمێنيستێكى توندڕه‌وه، رۆڵى ئه‌م رێكخراوه له‌ميانه‌ى داگيركردنى ئه‌فغانستان
له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه بهدياركهوت له ساڵى 2001 . به‌و پێيه‌ى سه‌رۆكى ئهمهريكيان
(جۆرج بۆش) به خراپترين دوژمن بۆ ئۆمه‌تى ئيسلام هه‌ژمار كرد و داواى دژايهتى ئه‌مه‌ريكا
و دابڕين له‌سه‌رجه‌م كاڵاكانى ئه‌مه‌ريكايان ده‌كرد7.
ئامانجێكى تر‌ى (كچانى میللەت)
بريتى بوو له ئازادكردنى كشمير له‌ژێر ده‌ستى هيندستان و خستنه سه‌ر پاكستان،
هەروەها جه‌ختكردنه‌وه له پرسى كشمير كە پرسێكى ته‌واو ئايينيه و جيهادكردن لە
پێناویدا ئیلزامییە. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ن بۆ دژايه‌تیكردنى لادانى ڕه‌وشتى و سه‌پاندنى
پابه‌ندبون به جلوبه‌رگى ئيسلام لاى ژنانى كشميرى، له ژمارهيهكيش هه‌ڵكوتانه
سه‌ر ئەو خواردنگه و ئوتێلانەی (مه‌ی)یان تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها
هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كانى له‌شفرۆشى و داخستنيان و بانگه‌شه بۆ زه‌روره‌تى تێكهوڵاونهبونى
هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان به مه‌به‌ستى بڵاونه‌بونه‌وه‌ى
خراپه‌كارى، كاريشيان كردوە بۆ داخستنى هۆڵه‌كانى سينه‌ما له كشمير8.
ژنانى رێكخراوى قاعيده
دامه‌زرێنه‌رى قاعيده
(ئوسامه بن لادن) و جێگره‌وه‌كه‌ى ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى گرنگيه‌كى ئه‌وتۆيان به
رۆڵى ژنان نه‌داوه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌يان، له‌نێو گوتارهكانيان ته‌نيا باس له
رێگه نه‌دان به به‌شدارى ژنان له شه‌ڕه‌كاندا دەكەن و رۆڵى ژن له‌ژێر رابهرايهتى
ئه‌وان ته‌نيا رۆڵى تهقليدى بووه9. پاشان له‌سه‌ر ده‌ستى (يوسف ئهلعييرى)
كه دامه‌زرێنه‌رى لقی رێكخراوى قاعيده بوو له سعوديه، گوتاره‌كه‌ى به ئاراسته‌يه‌كى
تر گۆڕا، ناوبراو ژماره‌يه‌ك كتێبى له‌باره‌ى رۆڵى ژنان ده‌ركرد و تيشكى خسته سه‌ر
زه‌روره‌تى هاتنى ژنان و پێدانى رۆڵى لۆجيستى پێيان10. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ى به ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى كرد له‌لايه‌ن ژنانه‌وه به‌ناونيشانى
(ئايا حه‌وا خۆى كوشت يان شه‌هيد بوو!) كاتێك به‌رگرى كرد له (حه‌وا براييف)ى
شيشيانى و به شه‌هيد له قه‌ڵه‌مى دا، حەوا ئه‌و ژنه بوو خۆى به‌هێزه‌كانى
ڕووسيا ته‌قانده‌وه11.
له رێگه‌ى ناوبراوه‌وه
رۆڵى ژنان په‌ره‌یسه‌ند و له‌گه‌ڵ ده‌رچونى يه‌كه‌م گۆڤارى ژنان له‌ناو رێكخراوه‌كه
به‌ناوى (گۆڤارى خه‌نسا) له 2004 كه له نووسينگهى راگه‌ياندنى ژنان له وڵاتانى
عه‌ره‌بى بڵاو كرايه‌وه. رێكخراوه‌كه ئه‌و گۆڤاره‌ى ته‌رخان كردبوو به ژنان و
(ئوم ئوسامه) به‌رپرسى گۆڤاره‌كه بوو، كه ژنێكى ميسرى بوو، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانى
سعوديه ده‌ستگيريان كرد، ئەوەش پاش ئه‌وه‌ى دڵنيابوون له چالاكيه‌كانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
قاعيده12.
پاش داگيركردنى عێراق له‌لايه‌ن
ئه‌مه‌ريكاوه له ساڵى 2003، رێكخراوه‌كه به‌شێوه‌يه‌كى تر سه‌يرى ژنى كرد، به‌و
پێيه‌ى هێزێكه و پێويسته به‌كاربهێنرێ، به‌تايبه‌تى پاش ده‌ركردنى ياساى تيرۆر و
هه‌ڵكشانى دۆخى ده‌ستگيركردنى ژنانى سوننه و گه‌شه‌سه‌ندنى دابه‌شبوونه‌كان و جه‌نگه
ناوخۆييه‌كان دواى داگيركردن13.
ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى،
پياوى يه‌كه‌مى قاعيده له‌ناو عێراق، ده‌ستپێشخه‌رى كرد له په‌ره‌دان به تواناكانى
ژنان و هه‌وڵى راپێچكردنى دان بۆ ناو كرده‌وه تيرۆريهكان. ئه‌مه‌ش له يه‌كێك له
گوتاره‌كانى به‌ديار كه‌وت، كاتێك وتى: گه‌ر پياوان نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێت بوار بۆ
ژنان بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى په‌لامار و شهڕكرن، پياوانيش پێويسته پابه‌ندبن
به ماڵه‌وه14. ژنانى هاندا بۆ ئه‌وه‌ى ياخى بن له‌سه‌ر دۆخيان15 و له 2005 وتى: ئه‌و پهيامه تايبه‌ته بۆ ژنانى ئازادى رافيدين و بۆ ژنانى نه‌ته‌وه
به گشتى، ئێوه له كوێن له‌و جيهاده پيرۆزه! چيتان پێشكه‌شى ئه‌و نهتهوهيه
كردوه!؟ ئايا متمانه‌تان به‌خودا نييه لهدهرونى خۆتان؟ منداڵه‌كان به‌خێو ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مێزى ديكتاتۆره‌كان سه‌ر ببڕێن؟ رازيبون به ملكه‌چبون و دانيشتن و دوركه‌وتنه‌وه له‌و جيهاده16.
پهيامهكهى زه‌رقاوى سه‌ركه‌وتنێكى
به‌رچاوى وه‌ده‌ستهێنا و رۆڵى ژنان گۆڕا بۆ موماره‌سه و چه‌ندين كرده‌وه‌ى
خۆكوژيان ئه‌نجامدا، ساجيده ريشاوى، كه سه‌ر به رێكخراوى قاعيده بوو له 9 تشرینی
دووەمی هه‌مان ساڵ هه‌وڵى خۆتەقاندنەوەی دا له ئوتێلێك له عه‌مان، پاش مردنى زهرقاويش
له 2006، ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادى جێگه‌ى گرته‌وه و يه‌كه‌م كه‌تيبه‌ى ژنانى خۆكوژ
له ساڵى 2008 له‌سه‌ر ده‌ستى هاوسه‌رى يه‌كێك له رابه‌رانى رێكخراوه‌كه به‌ناوى
(ئوم سه‌لمه) له باكوورى عێراق پێكهێنرا و به يه‌كه‌م كه‌تيبه‌ى خۆكوژى ژنان هه‌ژمار
ده‌كرێت له‌عێراق17.
كه‌تيبه‌ى خه‌نساى داعش
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى
(داعش) له هه‌موو رێكخراوێكى تيرۆريستى چه‌كدار زياتر گرنگى داوه به به‌سه‌ربازكردن
و به‌شداریپێكردنى ژنان له‌كارى چه‌كدارى. ئه‌و رێكخراوه به درێژه‌ده‌رى گروپه‌كه‌ى
زه‌رقاوى هه‌ژمار ده‌كرێت كه ژنانى برده ناو رێكخستنى چه‌كدارى، داعش دواى
كۆنتڕۆڵكردنى موسڵ له عێراق و ره‌قه له سوريا له 2014 ژماره‌يه‌كى زۆرى ژنانى
خسته ناو بازنه‌كه‌ى خۆيه‌وه ئەوەش به‌رێگه‌ى به‌سه‌ربازكردن يان رفاندنيان18.
ژنان له‌و رێكخراوه‌دا به‌شداربوون له رۆڵى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئيدارى و لۆجيستى وه‌ك
دايك و هاوسه‌ر و مامۆستا، ته‌نانه‌ت خرانه رۆڵى وه‌زيفى و شه‌ڕكردن، گرنگیان
درايه له‌ناو رێكخراوه‌كه، بۆيه به‌شداريان كرد له پلاندانان بۆ كرده‌وه
خۆكوژيهكان، ميليشياكانى تايبه‌ت به ژنان له‌ناو رێكخراوه‌كه دروست كرا19.
له حوزەیرانی 2014 رێكخراوى
داعش دامه‌زراندنى يه‌كه‌م ليواى تايبه‌ت به ژنانى راگه‌ياند به‌ناوى كه‌تيبه‌ى
خه‌نسا، ئه‌بو ئه‌حمه‌د، كه يه‌كێك بوو له به‌رپرسانى ناو رێكخراوه‌كه وتى: كه‌تيبه‌ى
خه‌نسا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاگايى له‌سه‌ر ئايينى ئيسلام و سزادانى ئه‌و ژنانه‌ى
پابه‌ند نابن به دينه‌وه دامه‌زراوه20، له‌و سۆنگه‌يه‌وه ئه‌ركى كهتيبهكه
له بواره‌كانى بانگخوازى و فێربون و ئه‌من و پۆليسى به‌ديار ده‌كه‌وێت. بۆيه ده‌ستيان
كرد به جێبه‌جێكردنى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى (الامر بالمعروف والنهي
عن المنكر) و چاودێريكردنى ژنان و سزادانى ئه‌وانه‌ى ده‌رده‌چن له ئامۆژگاريه‌كانى
ئيسلام، ژنانى كهتيبهكه له شه‌قامه‌كان بڵاوبونه‌وه و ده‌ستيان كرد به
سزادانى ئه‌و ژنانه جوانكارى ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به جلوبه‌رگى شه‌رعى ئيسلام
و ئه‌وانه‌ى بۆنى خۆش به‌كاردێنن21. سزاى هه‌ر ژنێكيشان ده‌دات گه‌ر
پێشێلى رێساكانى كردبا و به‌خێرايى و به‌رێگه‌ى جەڵد لێدان يان به‌كارهێنانى
(الكماشةــ ههڵكهنهر) كه ئامێرێكى تيژ و فره سه‌ره22. هه‌روه‌ها سيخوڕيان به‌سه‌ر
ژنانەوە دەكرد به‌رێگه‌ى تێكهڵاوبونيان له‌ناو ئاپوراى خه‌ڵك، رێكخراوى داعش
ژنانى كهتيبهكهى له كرده‌وه‌ى خۆكوژيش به‌كارده‌هێنا.
به‌ناوبانگترين ژنانى كهتيبهكهش
(نه‌دا قه‌حتانى) سعودى بوو، كه له‌لايه‌ن ئه‌ميرى رێكخراوه‌كه (ئه‌بو به‌كر به‌غدادى)
راسپێردرا به دامه‌زراندنى لقێكى ژنانى رێكخراوه‌كه له ويلايه‌تى حه‌سه‌كه.،
هه‌روه‌ها (ئيمان ئهلبهغا) كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرابوو له شه‌ريعه‌تى
ئيسلامى و له ئەیلولی ساڵى 2014 به‌يعه‌تى پێدان پاش ئه‌وه‌ى وازی لە وانەوتنەوە
هێنا و ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه له زانكۆى ئهلدهمام و ڕوويكرده رێكخراوه‌كه
و لە چالاكییەكانی به‌شدارى كرد، شێلگيرانهش هه‌وڵيدا كچانى تر راپێچى ناو
رێكخراوه‌كه بكات23.
كه‌تيبه‌يه‌كى تريش له ئه‌نبار
چالاكى هه‌بوو له عێراق و له سوريا له ره‌قه24، به‌ڵام دواى پاشهكشهكهى
داعش له دوا ساته‌كانى ساڵى 2017 ئه‌ويش ديارنه‌ما، دواتر ژنانى رێكخراوى داعش له چوارچێوه‌يه‌كى نادامهزراوهيى
و رۆڵگێڕانی چه‌كدارى له‌ناو كه‌تيبه‌ى پياوان يان كارى به‌سه‌ربازكردن و راپێچكردنى
ژنانى تريان ده‌كرد، هه‌ندێك جاريش كرده‌وه‌ى خۆكوژیان جێبەجێدەكرد.
ليواى زهينهبيهى حوسى
له‌سه‌ر شێوه‌ى ئێران، له به‌كارهێنانى
ژنان له شۆڕشى ئێرانى ساڵى 1979، بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نساروڵڵاى حوسى ده‌ستيكرد به
پێكهێنانى ليواى زهينهبيه، لیواكە پێش كه‌وتنى سه‌نعا له‌سه‌ر ده‌ستى حوسيهكان
له 2014 له سه‌عده دروست كرا، رۆڵێكى بهرچاويش گێڕا له ململانێی يه‌مه‌ن. پاش
كوشتنى عه‌لى عه‌بدوڵڵا له كانونی یەكەمی 2017 ده‌سه‌ڵاته‌كانى زياتر كران25.
ئه‌ركه‌كانى ئه‌و ليوايه
بريتى بوو له هه‌ڵسوراندنى كاوربارى ژنان و چاودێريكردنيان و رێگه لێگرتنيان له ده‌رنه‌چون
له رێساكانى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى و سه‌ركوتكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى. هه‌روه‌ها سه‌ركوتكردنى
هه‌ر ده‌نگێكى دژ به حوسيهكان، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و پشكنينى به‌مه‌به‌ستى
تاڵانكردن و تێكدان، ده‌ستگيركردنى ژنانى ياخى و ئه‌وانه‌ى به‌شدارى رێپێوان و
ناڕهزايهتيهكانيان ده‌كرد. له 6 ئەیلولی 2018 ميليشاى حوسيهكان 34 كچه
خوێندكاريان ده‌ستگيركردن به‌هۆى پلاندان بۆ ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين لە رێگه‌ى
ماڵپه‌ڕه كۆمهڵايهتيهكانەوە، له‌هه‌مان رۆژدا زهينهبيهكان 33 ژنيان له نارهزايهتيهكهى
دژى برسيه‌تى ده‌ستگير كرد، كه خانمانى زانكۆى سه‌نعا رێكيان خستبوو، به كرده‌وه
ئه‌و لیوایە توانى ده‌مى خه‌ڵك دابخات و دژه‌كانى سه‌ركوت بكات و ژماره‌يه‌ك
خۆپيشاندانيش بڵاوه پێبكات26.
ژنانى ناو ئه‌و ليوايه چه‌ندين
خولى شه‌ڕكردن و مه‌شقيان له‌سه‌ر شه‌ڕ و به‌كارهێنانى جۆره‌كانی چه‌كى سوك و قورس
كرد، تواناى شه‌ڕكردنى ئه‌و ژنانه به‌رز بوو، بۆيه ژنانى ئه‌و لیوایە بۆمبى ته‌قينه‌وه
و مينيان ده‌چاند27.
بێوه‌ژنه ڕه‌شه‌كان
ناوى (بێوه‌ژنه ره‌شه‌كان)
له‌و ژنانه نرا، كه له‌ناو رێكخراوى بۆكۆحه‌رام بوون. گروپى بۆكۆحه‌رام به
گروپێكى تيرۆريستى چه‌كدار هه‌ژمار كراون و له ساڵى 2002 له نێجيريا دامه‌زراوه و
ئه‌بو موسعه‌ب ئهلبرناوى سهرپهرشتيان ده‌كات، له‌لاى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به
رێكخراوێكى تيرۆريستى له قه‌ڵه‌م دراوه، به يه‌كێك له ديارترين رێكخراوه‌كان
داده‌نرێت له به‌كارهێنانى ژنان، چونكه ژماره‌يه‌كى زۆرى ژن و كچانى رفانددوه و
كردونى به سه‌رباز، زۆربه‌ى جاريش له شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان به‌كارى هێناون، به‌تايبه‌تى
چونكه ژنان به‌هۆى دابونهريتهكانهوه كه رێگه نادات به پشكنينى ژنان له به‌ربه‌سته
ئه‌منيه‌كان پشكنينیان بۆ ناكرێت. به‌مه‌ش به‌ئاسانى ده‌يانتوانى بۆمب و چه‌ك له‌ژێر
جلهكانيانهوه بشارنه‌وه28.
يه‌كه‌م كرده‌وه‌ى ئه‌و
ژنانه، كه ههڵايهكى ميديايى زۆرى دروست كرد، ئه‌وكاته‌بوو كه توانيان 276 كچه
خوێندكار له قوتابخانه‌يه‌كى ناوه‌ندى له گوندى شيبۆك له‌ساڵى 2014 بڕفێنن و
پاشان ناچاريان كردن ببنه سه‌رباز و كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام بده‌ن، له‌لايه‌كى
تريشه‌وه ئه‌و رێكخراوه ئه‌و ژنانه وەكو كەسی خۆكوژ به‌كاردێنێت كه هاوسه‌ره‌كانيان
له ده‌ستداوه له‌كاتى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت29.
ژنانى (گه‌نجانى موجاهيد)ى
سۆماڵى
بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى
موجاهيد، بزووتنهوهيهكى سه‌له‌فى ئيسلامیيه و له سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2000 دامه‌زراوه،
هه‌وڵى دروستكردنى ده‌وڵه‌تێك ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌ماكانى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى30.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه دركى به رۆڵى ژنان و هێز و توانايان كرد بۆيه له كارى به‌سه‌ربازكردن
به‌كاریهێنان، دواتريش ڕوون بوه‌وه چ رۆڵێكيان هه‌بووه له به‌سه‌ربازكردن له
كينيا و كيسيايۆ، هه‌روه‌ها ژنانى ئه‌و رێكخراوه كارى كۆكردنه‌وه‌ى پيتاكيان هه‌بووه،
ئه‌مه‌ش له دۆسيه‌كه‌ى ئامينه فهرەح عه‌لى و حه‌وا محه‌مه‌د موحسين ده‌ركه‌وت،
كاتێك له ئه‌مه‌ريكا تۆمەتباركران بە كۆكردنه‌وه‌ى پيتاك بۆ رێكخراوه‌كه له رهونده
سۆماڵيهكانى نيشته‌جێى ئه‌مه‌ريكا و ڕه‌وانه‌كردنى بۆ رێكخراوه‌كه‌يان31.
ژنانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه
زانيارى ههواڵگريش كۆده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراوه حكوميه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان
كە له سۆماڵن، ئه‌و هێزانەی بۆ يارمه‌تيدانى سۆماڵ له‌وێ جێ‌گير كراون له‌پێناو پاراستنيان له‌هه‌ر هێرشێك32 و به‌قاچاخبردنى چه‌ك و گواستنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نى33، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانى
كارى خۆكوژيش، كه له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى 2019 به ڕوونى بهدياركهوت، كاتێك ژنێكى نابینا
له نووسينگهى پارێزگارى پايته‌خت خۆى ته‌قانده‌وه و پاشان بزووتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامدانى
ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆى34.
پێكهاته‌ى نا ئايينى
ئه‌و جۆره بريتیيه له
رێكخستن و شێوه‌ى چه‌ند گروپێكى ژنانى چه‌كدارى نا ئايينى. دروشمى ئايينى به‌رزناكه‌نه‌وه،
به‌ڵام له چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌ك كار ده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران،
بانگه‌شه بۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى و ديموكراسى و به‌رهه‌ڵستیكردنى
هه‌ژارى و چه‌وساندنه‌وه و په‌راوێزخستن، نزيكن له رێكخراوه چه‌پ و ليبراليهكان،
هه‌ندێك جاريش تێياندايه سه‌ر به ڕه‌وته جيابوهوهكانن.
بێوه‌ژنه ره‌شه‌كانى چيچيان
ره‌گه‌زى ژن له ململانێی
شيشياندا به‌شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر له تەمموزی ساڵى 2000 دەركه‌وت، پاش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى
حه‌وا بارايفى ته‌مه‌ن 17 ساڵ و خۆكێشانى به بارهه‌ڵگرێكى پڕ له تهقهمهنیەوە
به هێزه‌كانى ڕووسيا، ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م ژن بوو كرده‌وه‌يه‌كى خۆكوژى له چيچيان ئه‌نجام
بدات، پاشان ديارده‌كه ناونرا به بێوه‌ژنه ڕه‌شه‌كان له‌لايه‌ن ميدياى روسيايى
و نێوده‌وڵه‌تى. هێزه‌كانى ڕوسيا ئامانجى ئه‌م گروپه بوو. ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامى
تۆڵه‌كردنه‌وه له‌برى هاوسه‌ر و ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى
ڕووسيا له جه‌نگى يه‌كه‌م و دووه‌مى چيچيانى. بڕيارياندا چارهنوسيان وه‌كو هاوسهركانيان
بێت به‌هۆى ئينتيماى فيكريان35.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه ژماره‌يه‌ك
كارى تيرۆريستيان گرته ئه‌ستۆ. ديارترينيشيان له 23 ئەیلولی 2002 بوو كاتێك 19 ژن
به جلى ره‌ش و بۆمبى به‌ستوو به جه‌سته‌يانه‌وه له‌گه‌ڵ 41 چه‌كدارى تر هێرشيان
كرده سه‌ر شانۆى (دبروفكا) له مۆسكۆ و زياتر له 800 كه‌سيان به بارمته‌گرت.
دواتر په‌لاماره‌كه به رزگاركردنى بارمته‌كان كۆتايى هات36.
به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن، كه له نێوان ساڵانى 2000 تا 2005 چیچان زياتر له 100كرده‌وه‌ى خۆكوژى
به‌خۆيه‌وه بينيوه، له‌وانه (47) يان ژنان ئه‌نجاميان داوه و رێژه‌كه‌ى ده‌كاته
(43%) له قه‌باره‌ى ئه‌و كرده‌وانه. ئه‌مه له‌كاتێكدا پياوان 63يان ئه‌نجام
داوه كه ده‌كاته (57%) له قه‌باره‌ى كرده‌وه‌ى خۆكوژيه جێبهجێكراوهگان له‌و
وڵاتە له ماوه‌ى پێنج ساڵدا37.
پڵنگه ڕه‌شه‌كانى سريلانكا
ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه هه‌ر له
چوارچێوه‌ى (پڵنگه‌كانى تاميل)ه‌وه دروست بوو، كه به بزووتنهوهيهكى جيابوهوهى
نەتەوەیی سريلانكا هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌وڵى دامه‌زراندنى تاميل ــ ێكى سه‌ربه‌خۆ
ده‌ده‌ن. له ساڵى 1976 دامه‌زراوه. رۆڵى ژنان له‌ناو رێكخراوه‌كه بريتيیه له
به‌سه‌ربازكردن و كۆكردنه‌وه‌ى پيتاك و به‌خشين و يارمهتيیه پزيشكیيهكان، به
تێپه‌ڕبونى كاتيش رێكخراوه‌كه ستراتيژيه‌تى خۆى گۆڕى له به‌ركارهێنانى ژنان،
چونكه پاش به‌كارهێنانيان له كرده‌وه‌ى سه‌ربازى، باڵێكى سه‌ربازيان بۆ پێكهێنرا
به‌ناوى (پڵنگه ره‌شه‌كان)38. ژنان نزيكه‌ى 30% بۆ 40% له‌كۆى كرده‌وه
تيرۆرريستيهكانيان ئه‌نجام داوه39. ديارترين هێرشيشيان له 21 ئایار
1991بوو، كاتێك كچێكى گه‌نجى خۆكوژ ژماره‌يه‌ك بۆمبى ده‌ستى له‌كه‌رتى تاميل
ئادۆى هيندى ته‌قانده‌وه40. ئه‌و رێكخراوه پاش توانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى
دايك (پڵنگه‌كانى تاميل ــ سريلانكا) ئه‌ويش كۆتايى هات، ئەویش له‌و كاته‌ى حكومه‌ت
ده‌ستيكرد به هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منى له‌ساڵى 2009 بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه.
ژنه یاخیەكانی سوريا
له سوريا ژماره‌يه‌ك كه‌تيبه‌ى
ژنانى سه‌ر به سوپاى سورياى ئازاد پێكهێنرا. ساڵى 2012 كه‌تيبه‌ى كچانى وهليد
دروستبوو، كه بريتى بوو له ژماره‌يه‌ك ژنى ئازاد دژى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و
پاراستنى خۆيان له دڕندەیی سوپاكه‌ى41. له به‌ياننامه‌ى دامه‌زراندنى
ئه‌و كهتيبهيهدا و له رێگه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى، كه له‌سه‌ر ئه‌نتەرنێت
راسته‌خۆ په‌خشكرا، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه
ده‌ده‌ن له ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى بەرامبەر به گه‌لى سورياى
ئازاد و ژنانى سوريايى ئه‌نجامى داون، هه‌روه‌ها كهتيبهيهكيش له حمس و حه‌له‌ب
چالاك ده‌كه‌ن.
سوپاى ئازاد كه‌تيبه‌ى (ئومهناى
عائيشه) له تشرینی دووەمی 2013 دامه‌زراند، تا يارمه‌تى كه‌تيبه‌ى (كچانی وەلید)
بدات له ئه‌ركه‌كانى، كه‌تيبه‌ى (رزگاریخوازانی ریفی باكوور)يش له ژنانى ريفى حه‌له‌ب پێكهێنرا وه‌ك وه‌ڵامێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ژنان له‌لايه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه.
كه‌تيبه‌ى (هبون عرب)يش له ئەیلولی
2017 له شارى ته‌به‌قه دروستكرا، ئه‌و كهتيبهيه سه‌ر به هێزه‌كانى سورياى
ديموكرات بوو، به‌ناوى ژنه چه‌كدارێك له يه‌كه‌ى پاراستنى ژن نرا، كه له جه‌نگێكى
تايبه‌تدا كوژرا له ميانهى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى (تۆڵەی فوڕات) له شارى ره‌قه. ژنانى
ئه‌و كهتيبه مه‌شق ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رێگه‌گرتن له هه‌ر مه‌ترسيه‌ك له ناوچه‌كانى
خۆيان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان42.
پوختە
به پێى دواين سهرژمێريهكانى
ئاماژه‌ى تيرۆريستى جيهانى، ژماره‌ى په‌لاماره خۆكوژيهكانى ژنان له (4) هێرشەوە
له ساڵى 2013 هه‌ڵكشاوه بۆ (22) هێرشى خۆكوژى له ماوه‌ى 2018دا، ئه‌مه له‌كاتێكدا
ئاماژه‌كانى جيهانى زياتر له (300) په‌لامارى خۆكوژى ژنانى تۆمار كردوه له ساڵى
1985 تا 2018، كه بە هۆیەوە نزيكه‌ى (3071) قوربانى لێكەوتوەتەوە43.
ئه‌و ئامارانه جه‌خت له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆرينه‌ى په‌لاماره خۆكوژيهكانى له ماوه‌ى (2014 - 2019) ئه‌نجام
دراون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رێكخراوى بۆكۆحه‌رام ــ ى نێجيريا. چونكه رێكخراوه‌كە
له زياتر له (146) كرده‌وه‌ى خۆكوژى تێوه‌گلاوه له‌و ماوه‌يه‌دا و بۆته هۆى
گيان له‌ده‌ستدانى (900) كه‌س. له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ى جيهانى (8) گروپى تر‌ى ده‌ستنيشان
كردووه له به‌كاربردنى ژنان له‌و كرده‌وه خۆكوژيانه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فريقيا، رێكخراوى داعش له هه‌موويان زياتر ژنانى له‌و جۆره
رێچكه توندڕهويیە به‌كارهێناوه له‌دواى بۆكۆحه‌رام. به‌و پێيه‌ى (23) په‌لامارى
خۆكوژى ژنان لەلایەن ئەو رێكخراوە ئه‌نجام دراوه له 2014دا.
پهلاماريه خۆكوژيهكانى
ژنان لەو ماوه زهمهنیە نه‌وه‌ستێنراوه كه ئاماژه‌ى جيهانى خستويهته ڕوو، بەڵكو
ساڵى 2019 و سه‌ره‌تاى 2020 به‌رده‌وامى هه‌بووه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و جۆره چالاكییانە،.
ئه‌مه جگه له په‌ره‌سه‌ندنى زياتر له رۆڵى ژنان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى له‌ناو
رێكخراوه‌كان، به‌تايبه‌تى پاش پاشه‌كشه‌ى داعش و شكستهێنانى و له‌ده‌ستدانى زۆربه‌ى
ئه‌ندامانى له پياوان و به‌رده‌وامى رێچكهكهى بۆكۆحه‌رام و ئاراسته‌ى رێكخراوه‌كانى تريش له به‌سه‌ربازكردن
و كارپێكردنى ژنان له‌و كرده‌وه تيرۆريستيانه، تا واى لێهاتوه بۆته سيمايه‌كى
جياواز بۆ كارى تونده‌ڕه‌وانه.
هه‌رچه‌نده ئامار و بهياننامهكانى
(GTD) ئاماژه‌ى به‌وه كردوه كه پهلاماريه خۆكوژيهكانى ژنان تا
ئێستاش رێژه‌يه‌كى بچوك له كۆى كرده‌وه خۆكوژيهكانى به‌گشتى پێك دێنن له (1985
- 2018)، به‌ڵام ئه‌و بۆچونه‌ى لادا كه ده‌ڵێت: (نێرينهبونى رێكخراوه چهكداريهكان)
و جه‌خت له مه‌ترسى فه‌رامۆشكردنى لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر (كارى
ژنانى چه‌كدار) و باگراونده ئايديۆلۆجى و فيكرى و كۆمهڵايهتيهكهى. چونكه
ديارده‌ى (تيرۆرى ژنان) كارى له‌سه‌ر ئاڵۆزبونى مه‌سه‌له‌ى تيرۆر كردوه به‌شێوه‌يه‌كى
گشتى، هه‌روه‌ها به‌رنامه و سياسه‌تى ئه‌منى خستۆته ژێر پرسيار پاش ئه‌وه‌ى توانيان
به‌ئاسانى بخزێنه ناو هه‌موو كه‌له‌به‌رێك بۆ جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌ى خۆكوژى. له‌لايه‌كى
تريشه‌وه ياساناسهكانى خسته به‌رده‌م ئالنگاريهكى گه‌وره‌تر له داڕشتنى سزاى
تيرۆر و پێناسه‌كردنى مه‌سه‌له‌ى توندڕه‌وى و كۆچى ژنان بۆ ناوچه‌كانى شه‌ڕ و جه‌نگ.
هه‌موو جيهانيشى خسته به‌رده‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ديارده‌ى (ژنه گه‌ڕاوه‌كان) و
منداڵه‌كانيان له‌سه‌ر ئاستى ياسايى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئه‌منى.
بهياننامهكان ئاماژه به
ژماره‌يه‌ك شرۆڤه‌كارى چۆنيه‌تى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێشبينیكردنى به‌رده‌وامبون و
زياتربونى قه‌باره‌ى كرده‌وه چهكداريهكانى ژنان له ساڵانى داهاتوودا. ره‌نگه
به‌شێوه‌يه‌كى سهختريش ئاڵۆزى بكات، به‌تايبه‌تى پاش په‌ره‌سه‌ندن و به‌رده‌وامبونى
كرده‌وه تيرۆريستيه‌كان له جيهان.
ئاماژه كۆمهڵايهتیى و
ئابووریى و سياسيیه سهردهميهكان، كه له‌م ده‌يه‌ى دوايدا ئاڵۆزتربوه، هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ فراوانبونى سياسه‌تى جيهانگيرى و سه‌رمايه‌دارى پێشبينى زياتربونى چالاكى
تيرۆرى ژنان ده‌كه‌ن، ره‌نگه چالاكیی ژنان بچێته قۆناغێكى تر و پێكهاته‌ى ژنانى
چه‌كداری سه‌ربه‌خۆش دروست ببێت بۆ به‌رگریكردن له ماف و ئازاديه زه‌وتكراوه‌كانى،
هه‌روه‌ك پێشبینی به‌رده‌وامبوون و به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كيش فراوانبوونی گروپه‌كان
له به‌كاربردنى ژنان و پێكهێنانى زياتر و به‌رفراونتر له‌ناو رێكخراوه‌كاندا
دەكرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
(1)- David C. Rapoport, The Four Waves of Rebel
Terror and September 11, University of California at Los Angeles, 2002.
(2)- Cyndi Banks (2019) Introduction: Women, Gender, and Terrorism:
Gendering Terrorism, Women & Criminal Justice, p: 181-187.
(3)- نادية سعد الدين، قراءة
في (الإرهاب النسوي) بعد أحداث سبتمبر من المنظور البحثي، مؤسسة مؤمنون بلا حدود، ۱۲ سبتمبر,۲۰۱۹، متاح على الرابط:
https://www.almesbar.net/%D9D8AB
(4)- عبد الله عزام، الدفاع عن أراضي المسلمين
أهم فروض الأعيان، مركز الشهيد عبد الله عزام، ص194.
(5) - Par Simon BONNET,
Western women in jihad, triumph of conservatism or export of sexual revolution
?, le 12 juin 2015,on:
https://www.diploweb.com/Western-women-in-jihad-triumph-of.html.
(6)- هالة الحفناوي، الإرهاب العائلي " استخدام
خلايا التجنيد الآمن لرأس المال الاجتماعي المظلم،مركز المستقبل للدراسات ،
اتجاهات الاحداث، العدد:16، 23 سبتمبر 2016،متاح على الرابط: https://futureuae.com/media/issu16M_daedfe05-5556-4a82-bc4b-ef46c656f4b2.pdf
(7) -Dukhtaran-e-Millat
(DeM) Jammu & Kashmir, South Asia Portable (STAP),ON:
https://www.satp.org/terrorist-profile/india-jammukashmir/dukhtaran-e-millat-dem
(8)- Dukhtaran-e-Millat, South Asia Portable (STAP), ON
https://www.satp.org/satporgtp/countries/india/states/jandk/terrorist_outfits/dukhtaran.htm
(9)- أبو جندل الأزدي، أسامة بن لادن: مجدد الزمان وقاهر
الأمريكان، منبر التوحيد والجهاد، ص36/38.
(10) ـ يوسف العييري،
دور النساء فى جهاد الاعداء، منبر التوحيد والجهاد ، ص3/4، متاح على الرابط:
http://www.ilmway.com/site/maqdis/MS_9160.html
(11) - يوسف العييري، هل انتحرت حواء ام
استشهدت؟، منبر التوحيد والجهاد، ص2، متاح على الرابط:
http://www.ilmway.com/site/maqdis/MS_13005.html
(12)- محمد ابو رمان وحسن ابو هنية، النسائية الجهادية
من القاعدة لتنظيم الدولة الاسلامية ،2018، ص187، متاح على الرابط:
http://paltoday.tv/uploads/documents/g01Bk.pdf:
(13) - Murad Batal
al-Shishani, Is the role of women in al-Qaeda increasing?,bbc, 7 October 2010,
on: https://www.bbc.com/news/world-middle-east-11484672.
(14) - CharlieWinter &
Devorah Margolin, “The Mujahidat Dilemma: Female Combatants and the Islamic
State,” CTC Sentinel 10, no. 7 (August 2017).
(15) - Seran de Leede, Women
in Jihad: A Historical Perspective, ICCT Policy Brief, September 2018,p-4,ON https://icct.nl/wp-content/uploads/2018/09/ICCT-deLeede-Women-in-Jihad-Sept2018.pdf
(16) - Stone and Pattillo,
“Al Qaeda’s use of female suicide bombers in Iraq,” P: 161.
(17)- سامان نوح، ظاهرة
الانتحاريات في العراق نتاج تخلف وفقر أم مقاومة احتال، مركز أمان، 30/10/2008،
متاح على الرابط:
http://ror21.d1g.com/qna/
show/2406378
(18) -“Jihadist Women, a
Threat not to be Underestimated,” General Intelligence and Security Service
(AIVD), Novembe2017.
(19)- محمد أبو رمان –
حسن أيو هنية، عاشقات الشهادة " تشكلات الجهادية النسائية من القاعدة على
الدولة الإسلامية"،عمان، مؤسسة فريدريش ايبرت، 2017،ص138/142
(20) - Khansaa Brigade – ISIS ‘female ” Police “,belfastchild, October
21, 2015,on: https://belfastchildis.com/2015/10/21/khansaa-brigade/
(21)- أحمد إبراهيم، هاجر، وكتيبة الخنساء، موقع الجمهورية، 7 يوليو 2015
، متاح على الرابط:
http://aljumhuriya.net/33606
(22) -MARY CHASTAIN, ISIS
Female Brigade Uses Bear Clamp to Torture Breastfeeding Women, BREITBART, 31
Dec 2014, on: https://www.breitbart.com/national-security/2014/12/31/isis-female-brigade-uses-bear-clamp-to-torture-breastfeeding-women/
(23)- محمد أبو رمان –
حسن أيو هنية، عاشقات الشهادة " تشكلات الجهادية النسائية من القاعدة على
الدولة الإسلامية"،مرجع سابق،ص141/145.
(24) - Dalia Ghanem-Yazbeck, Women and jihad,open democracy free
thinking , 23 September 2014,on:
https://www.opendemocracy.net/en/north-africa-west-asia/women-and-jihad/
(25) - Abdul Hadi Habtoor, Zeinabeyyat: The Face of Female Militias in
Yemen,Ashareq el awsat, Riyadh , 15 January, 2018,on: https://aawsat.com/english/home/article/1144196/zeinabeyyat-face-female-militias-yemen
(26) - Fatima Abo Alasrar, Iran-Backed Yemeni Houthis Abuse Women to
Silence Opposition, inside arabia, Jan 27, 2020,on: https://insidearabia.com/iran-backed-yemeni-houthis-abuse-women-to-silence-opposition/
(27)- مع تخريج كتيبية جديدة.."الزينبيات"
مليشيا الحوثي النسائية لقمع المرأة اليمنية، بوابة الحركات الإسلامية،24 يناير
2018، متاح على الرابط:
http://www.islamist-movements.com/42002
(28)- ماهيتاب طارق ،"بوك‌و حرام"
الإرهابية دمرت نيجيريا الخضراء بـ"الأرامل السوداء" ،6/3/2018، متاح
على الرابط :
http://gate.ahram.org.eg/News/1837008.aspx
(29)- مها عقيل، المرأة والتطرف والإرهاب، 3 اغسطس
2019،متاح على الرابط-:
https://aawsat.com/home/article/1841111/
(30)- امين زرواطي، من هي حركة الشباب الإسلامية
الصومالية ومن يقودها؟، متاح على الرابط:
https://www.france24.com/ar/20150407-
(31)- محكمة أمريكية تؤيد حكما بإدانة امرأتين بتمويل
حركة الشباب، مركز مقديشو للبحوث
والدراسات، 26/8/2015،متاح على الرابط:
http://mogadishucenter.com/2015/08/%D9%85%D8%AD%D9%83%D9%85%D8%A9-
(32)- Phoebe Donnelly, Women in Al-Shabaab through a New War’s Lens,
WIIS, July 25, 2018, AVAILABLE ON:
https://www.wiisglobal.org/women-in-al-shabaab-through-a-new-wars-lens/
(33)- Crisis Group interviews, senior government official, Mogadishu,
April 2019.
(34)- الصومال: انتحارية
كفيفة ورا‌ء مقتل عمدة مقديشو، سبوتنك، 9 -8-2019، متاح على الرابط:
https://arabic.sputniknews.com/world/201908091042619521(35)
(36) - Laura sjoerg, carone E Gentry, Mothers,
Monsters,Whores:Womans violence in global politics,ZED BOOKS, London and New York, p98
(37)- Yoram Schweitzer, Female Suicide Terrorists,
Jaffe Center, January 2006.p03
(38) - Sara Dissanayake, Women in the Tamil Tigers:
Path to Liberation or Pawn in a Game?, International Centre for Political
Violence and Terrorism Research, Vol. 9, No. 8 (August 2017),p1, on:
https://www.jstor.org/stable/26351541?seq=1#metadata_info_tab_contents
(39)- عبد البارى
عطوان، القاعدة التنظيم السري،لبنان، دار الساقي، الطبعة الاولي،2007.
(40)- AEIdeas, Sri Lanka’s women terrorists, then
and now,AEI, April 24, 2019,on:
https://www.aei.org/foreign-and-defense-policy/asia/sri-lankas-women-terrorists-then-and-now/
(41) -Dalia Ghanem-Yazbeck, Women and jihad,open democracy free
thinking , 23 September 2014,on:
https://www.opendemocracy.net/en/north-africa-west-asia/women-and-jihad/
(42) - قوات سورية
الديقراطية تشكل أول كتيبة للمرأة في الرقة، 12/10/2017،متاح على الرابط:
https://www.aletihadpress.com/?p=102280
(43)- Institute for Economics & Peace. Global
Terrorism Index 2019: Measuring the Impact of Terrorism, Sydney, November 2019.
Available on :