گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

ڕاپۆرت

فەزاحەتێکی دیکەی گەندەڵیی پارتیی ئاشکرادەکرێت

پێش 3 هەفتە

میلله‌ت

به‌رتیل دان به‌ سیاسه‌تمه‌دارێك خراپه‌، به‌ڵام خراپتر ئه‌وه‌یه‌ به‌رتیل به‌ هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك بدرێت، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌مدواییانه‌ ویستویانه‌ گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ سووته‌مه‌نیی پنتاگۆن بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار.

له‌ به‌دواداچوونێكی زاك كۆپلین، لێكۆڵه‌ر له‌ پڕۆژه‌ی به‌رپرسیارێتیی حكومی كه‌ ماڵپه‌ڕی new republic بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چۆن كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا و كوردستان به‌ناوی كۆمپانیای وه‌همییه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ گرێبه‌ستی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی به‌ سوپای ئه‌مریكا بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌مانه‌ تۆڕێكی به‌یه‌كداچووی گه‌نده‌ڵین كه‌ هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ خشته‌ به‌رن و گرێبه‌سته‌كانی ببه‌ن بۆ خۆیان.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكومه‌تی كوردستان كه‌ بۆ به‌شی پڕۆژه‌ی به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت نێردراون، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌ به‌هێزه‌كه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همیی هه‌یه‌. كه‌مال چۆمانی، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستان تایمز كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ رایگه‌یاندووه‌ "بارزانییه‌ ملیۆنێره‌كان كه‌ "خاوه‌نی ناڕه‌سمیی سامانی كوردستانن" راوێژكارێكی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ راشكاوی له‌باره‌ی پارتی و سه‌ركرده‌كانییه‌وه‌ وتویه‌تی "هه‌موو كات كه‌ باسمان ده‌كردن، وه‌ك مافیا ئاماژه‌مان پێ ده‌كردن".

رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی موڵكیان له‌ هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌، به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكا له‌ بواری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "كاری من نه‌بوو به‌ شوێن ئه‌و شتانه‌دا بچم" و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ موڵكه‌ فراوانه‌كانی بارزانی له‌ سوریاوه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ سویسرا و له‌ په‌ره‌سه‌ندێكی رووگیرانه‌شدا ئه‌وان ملیۆنان دۆلاریان له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكادا ده‌ستكه‌وت و دواتر ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌ باڵه‌خانه‌ی گرانبه‌های له‌ كالیفۆرنیا پێ كڕدرا.

پانتایی سه‌روه‌ت و سامانی بارزانییه‌كان زۆر گه‌وره‌یه‌ و سه‌رچاوه‌كه‌شی ئاسانه‌: سامانه‌كه‌ له‌ پیشه‌سازیی نه‌وت و غاز زۆروزه‌وه‌ند له‌ كوردستان و گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وت به‌ پنتاگۆن په‌یدا ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ داوا له‌ راوێژكاری مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی كراوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ به‌دواداچوون بۆ پرسی نه‌وتی كورد ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ ده‌تباته‌ كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاریی لۆجستی به‌ ناوی DGCI كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ڤیرجینیایه‌، به‌درێژایی پێنج ساڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌ دابینكه‌ری سووته‌مه‌نی بوو بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ كوردستان، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستانه‌وه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ چه‌ندین گومان و نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دانراوه‌، دروستبونی گومانه‌كان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌مدواییه‌، پنتاگۆن ویسبتووی گرێبه‌ستی كڕینی سووته‌مه‌نی بۆیان بدات به‌ دوو كۆمپانیای تر، به‌ڵام رێگریان له‌وه‌ كرد و پنتاگۆنیش ناچار بوو به‌ نرخێكی گرانتر سووته‌مه‌نی له‌ كۆمپانیای DGCI بكرێت.

به‌مدواییه‌ش سوپای ئه‌مریكا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو كرد بۆ كڕینی سووته‌مه‌نیی فڕۆكه‌ كه‌ هه‌ر گاڵۆنێك له‌ سووته‌مه‌نییه‌كه‌ به‌ 10 دۆلار بێت تا بگاته‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ خاڵی سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نییه‌ بۆ سوریا كه‌ له‌وێش ئه‌مریكا بوونی هه‌یه‌ و به‌شداره‌ له‌ ململانێكانیدا.

به‌هۆی به‌هێزیی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه‌، داهاتی ساڵانه‌ی كۆمپانیای DGCI له‌ 2 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ له‌ساڵی 2015 بۆ 150 ملیۆن دۆلار تا ساڵی 2017 زیادی كرد، له‌و ساڵه‌دا كۆمپانیای ناوبراو بوو به‌ خێراترین كۆمپانیا له‌ ڤێرجینیا كه‌ گه‌شه‌ بكات و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكاش بووه‌ ژماره‌ 20ی كۆمپانیاكان، به‌پێی پله‌به‌ندیی كۆمپانیاكانی ڤێرجینیا بۆ ساڵی 2017، ئه‌م كۆمپانیایه‌ تێكڕای گه‌شه‌سه‌ندنی له‌ داهاتدا 10.999% بووه‌.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌مجۆره‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌ له‌ دۆخی كۆمپانیاكاندا ئاسایی و سرووشتی نییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ كۆمپانیایه‌كی وه‌ك DGCI كه‌ ته‌نها 10 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، وه‌ك راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت خۆ كۆمپانیاكه‌ ئایفۆنی دانه‌هێناوه‌ تا به‌وجۆره‌ خێرا و له‌پڕه‌ و پڕداهاته‌ گه‌شه‌ بكات.

زاك كۆپلین ده‌ڵێت كه‌ جارێكی تر هه‌وڵی داوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ قسه‌بكات به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، هۆشداریشیان به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان داوه‌ قسه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان نه‌كه‌ن، كه‌ ئیمه‌یڵشیان بۆ ناردوون وه‌ڵامی ئۆتۆماتیكیان له‌ سێرڤه‌ره‌وه‌كه‌ بۆ هاتووه‌ و هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

ده‌شڵێت "له‌ سه‌ره‌تای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌رپرسانی ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتبوویان گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌ولێر به‌ زۆری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یكه‌ن" ئه‌و قسه‌یه‌شیان به‌پێی سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ویكیلیسكس كردبوو، هه‌روه‌ها له‌ زاری عه‌بدوڵا حه‌ویز، رۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری كورده‌وه‌ "بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وایان داناوه‌ كه‌ ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ نیوه‌ی پشكیان له‌ كۆمپانیا گه‌وه‌ره‌كاندا هه‌بێت" سه‌رچاوه‌ی تریش وتویانه‌ كه‌ هه‌ر كۆمپانیای DGCI له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هاوكاریی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی به‌ پنتاگۆن بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات.

له‌ به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئیمتیازاتی زۆری به‌ كۆمپانیای DGCI و كۆمپانیا كوردییه‌ هاوبه‌شه‌كانی و كۆمپانیایه‌كی تری وه‌همی به‌ناوی Rainfloods داوه‌ كه‌ مه‌نسور بارزانی، برای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئێستا هه‌رێم خاوه‌ندارێتیی ده‌كات.

چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌ش باسیان له‌ هه‌ژموونی بارزانی به‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێمدا كردووه‌ و نموونه‌ی ساڵی 2016ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن كۆمپانیای PetroKgasیش كه‌ سه‌ربه‌ پارتی دیمكوراتی كوردستانه‌، رێگای پێدراوه‌ بێته‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ عیماد بالاك خاوه‌ندارێتیی ده‌كات كه‌ به‌مدواییه‌ پۆستێكی دیپلۆماسیی فه‌خریی ئۆكرانیای له‌ هه‌ولێر پێدراوه‌، ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا رازی بوو مه‌سعود بارزانی ببێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، بالاك توویتی كرد و نووسی "بژی سه‌رۆك بارزانیی خۆشه‌ویست و ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌مریكا".

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی دیكه‌ باس له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Rainfloods ی مه‌نسور بارزاندیا هه‌بووه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چۆن ئه‌و كۆمپانیایه‌ سووته‌مه‌نیی به‌ نرخی گران به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ بوو دواتر ئه‌مریكا كۆمپانیای نه‌وتی باكوری خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، هه‌مموو ئه‌و تۆڕه‌ كۆمپانیایه‌ كه‌ ناویان هێنراوه‌ و زۆرێك له‌ كۆمپانیای تری وه‌ك زۆزك گروپ، بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كڕیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆیان چه‌واشه‌ بكه‌ن، واته‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئه‌مانه‌ش هه‌موو قه‌یان به‌ڵام هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی وه‌ك كۆمپانیای نه‌وت باكور كه‌ ئه‌مریكا تاوانباری ده‌كات به‌وه‌ی نه‌وتی به‌ ئێران فرۆشتووه‌ و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كانی هاوكاری ئه‌مریكادا هه‌یه‌، جێگه‌ی تێڕامانه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری دزه‌پێكراو باسی له‌ كۆمپانیایه‌كی تری  فرۆشتنی نه‌وت به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای ناو  فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌ به‌ناوی Repeat Consultants International، كه‌ لقی كوردیی كۆمپانیاكه‌ له‌ ڤێرجینیا بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ په‌یوه‌ندیی زۆری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی مه‌نسور بارزانیدا ( Rainfloods ) هه‌بووه‌، ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ بازگانێكی كورد به‌ناوی هه‌ڤاڵ دۆسكی خاوه‌ندارێتیی ده‌كات كه‌ به‌وته‌ی عه‌بدوڵا حه‌وێزی رۆژنامه‌نووس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌ بازرگانییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و فه‌رمانبه‌ری مه‌نسور بارزانییه‌.

له‌ ساڵی 2018 دۆسكی بووه‌ مانشێتی رۆژنامه‌ و میدیاكانی ئه‌مریكا كاتێك دوو كۆشكی گرانبه‌های له‌ بیڤه‌رلی هیڵز بۆ بارزانییه‌كان به‌ پاره‌ی كاش و به‌ 47 ملیۆن دۆلار كڕی و دوو ملیۆن دۆلاریشی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ته‌رخانكرد.

له‌وكاته‌دا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه‌یان به‌درۆ و ساخته‌ زانی و ره‌تیانكرده‌وه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كان كچێكی به‌ناوی سۆدابه‌ خۆشده‌مان تێدا ده‌ژی كه‌ دۆستی یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی بازرانییه‌ و ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌ی تۆنی كینگستۆن له‌ له‌نده‌ن كۆشكێكی به‌ 14 ملیۆن دۆلار كڕیبوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی new republicدا هاتووه‌ كه‌ كڕینی ئه‌و كۆشكه‌ گرانبه‌هایانه‌ له‌ ئه‌مریكا و له‌نده‌ن گومانی دروستكرد به‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ پاره‌ی پیسی گه‌نده‌ڵی كڕدرابێتن، به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری عێراقیش باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڤاڵ دۆسكیی خزمه‌تكاری بارزانییه‌كان ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی كڕینی كۆشكه‌كانی به‌نهێنی له‌ناو كۆمانیای وه‌همید حه‌شار دابێت.

راپۆرته‌كه‌ پرسیار له‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت "تۆ بڵێی پاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ كڕینی ئه‌م كۆشكانه‌دا به‌كارهاتبێت كه‌ سووته‌مه‌نیان بۆ پتناگۆن دابنیكردووه‌؟"، ئه‌وه‌تا كۆمپانیاكه‌ی مه‌نسور بارزانی پنتاگۆن به‌ یه‌كێك له‌ كڕیاره‌كانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كۆمپانیاكانی سه‌ربه‌ ببنه‌ماڵه‌ی بارزانی پنتاگۆنیان بۆخۆیان قۆرغ كردبێت، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی هه‌ڤاڵ دۆسكی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 8590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure