گرنگ
وه‌زیری كشتوكاڵ پرۆژه‌یه‌كی بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران راگه‌یاند
عه‌دنان حه‌مه‌د یانه‌یه‌كى به‌هێزى ره‌تكرده‌وه‌
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌

لایف ستایڵ

خواردنەوەی شیر لەگەڵ ئەم پێکهاتەیە خەولێکەوتنی شەوان زۆرئاساندەکات

پێش 2 هەفتە

لە وڵاتی هیندستان هەزارەها ساڵە خواردنەوەی شیری خەست لەگەڵ تێکەڵەی زەردەچەوە بۆ ڕێکردنەوەی سوڕی خەو و زوو خەولێکەوتن وەک چارەسەر بەکاردەهێنن و کاریگەری باشی هەبووە .


بەهۆی کاریگەرییە زۆرەکانی لەسەر ڕێک کردنەوەی خەو زوو خەولێخستنمان و ڕەنگە زەردەکەی پێکهاتەی شیر و زەردەچەوە بە ئاڵوتنی ناودەبرێت و ئەو پێکهاتانەی لەناویدان وادەکات شەوانە بە ئاسانترین شێوە خەومانلێبکەوێت .

شیری کوڵاوی خەست پێکهاتەی "تربوتفان"ی تێدایە کە هانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات دەربدرێت و بەوەش سوڕی خەوتنمان ڕێکدەکاتەوە و کاتەکانی خەوتن و هەڵسانمان بۆ دیاریدەکات بەهەمانشێوەی زەردەچەوە بەوە ناسراوە شپرزەیی دەرونی و سترێس کەمدەکاتەوە و خەوێکی ئاراممان پێدەبەخشێت .

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر مشکەکانی تاقیگەکراوە، دەرکەوتووە ٧٢ کاتژمێر بەبێ خەو وایکردووە کێشیان کەمبێتەوە و دواتر ١٠ بۆ ٢٠ میلی گرام "کرکمینیان" پێدراوە کەلەناو زەردەچەوە هەیە لەماوەیەکی ٥ ڕۆژ باش بون و خەوتنیان ڕێکبۆتەوە و تێکچونی دەرونییان نەماوە .

بەهەمانشێوە لە ڕێگەی خواردنی چەند میوەیەکی دیکەی وەکو گێلاس بە پلەی یەکەم و مۆز و پرتەقاڵ و ئەنەناس دەتوانرێت میلاتۆنین لە خوێندا زیادبکرێت و بەهەمانشێوەی سودیدەبێت .



ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure