گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

لایف ستایڵ

زانایان جارێکی تر کاریگەری ڤیتامین D بۆ پاراستنمان لە کۆرۆنا پشت ڕاستدەکەنەوە

پێش 2 هەفتە

نوێترین توێژینەوەی زانایان لە ئیسرائیل دووپاتیان کردۆتەوە، ڤیتامین D لە توشبون بە کۆرۆنا دەمانپارێزێت و کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات .

توێژینەوەکە لە زانکۆی "بار ئایلا" لە ئیسرائیل بە هاوکاری ڕێکخراوی لیوئمیت ئەنجامدراوە و ٧٨٢ کەسی توشبوو بەکۆرۆنا و ٧٨٢٥ کەسیش کە پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە بەشدارییان تێداکردووە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری FEBS ی زیندەزانی کیمیاوی و بۆماوەیی بڵاوکراوەتەوە، کاریگەری ڤیتامین D لە پلازمای خوێن و چەند هۆکارێکی دیکە بە بەهێزی بەرگری و ئەگەری توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەستراوەتەوە .

زانایان دووپاتیان کردۆتەوە ٪٧٠ ی کەسانی پێگەیشتوو لە جیهان بەدەست کەمی ڤیتامین د دەناڵێنن و نیشانەکانی قەڵەوی و لاوازی ماسولکە و زوو ماندوبونە، داوایانکردووە ڕۆژانە تەواوکەرە ڤیتامینەکانی وەک D و C بخۆن و بۆماوەی ٣٠ خولەک خۆمان بدەنە بەر تیشکی خۆر .

ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا بەوردی میکانیمزی ڤیتامین D بۆ ڕێگری لە  توشبون بە کۆرۆنا  و کارکردنی دیارینەکراوە، بەڵام بۆ ڕێگە گرتن لە کەمبونەوەی دەتوانین ماسی و زەردێنەی هێلکە و گۆشت و سەوزە بخۆین .



ئه‌م بابه‌ته 1066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure