گرنگ
وه‌زیری كشتوكاڵ پرۆژه‌یه‌كی بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران راگه‌یاند
عه‌دنان حه‌مه‌د یانه‌یه‌كى به‌هێزى ره‌تكرده‌وه‌
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌

لایف ستایڵ

زانایان لەڕێگەی گرتەیەکەوە باشترین ماسکی خۆپارێزی نیشاندەدەن

پێش 2 هەفتە

توێژەرەوانی وڵاتی ئوسترالیا لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باشترین جۆری ماسکیان دەرخستووە بۆئەوەی لە کۆرۆنا پارێزراوبین .

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت جیاوازییەکە لەنێوان ماسکی پەڕۆ و یەک چین و دوو چین و ماسکی پزیشکی سێ چین ئەنجامدەدەرێت، هەریەکەیان بۆ کۆکە و قسە و پژمە تاقیدەکرێنەوە .

تاقیکردنەوەکە بەشێوەیەکی ورد ئەنجامدراوە و کاریگەری لەدەمکردنی جۆرە جیاوازەکانی ماسک نیشاندەدات سوچی سەرەوەی لای راست بێ ماسک و دواتر سوچی سەرەوەی لای چەپ ماسکی یەک چینە و دواتریش سوچی خوارەوەی لای چەپ ماسکی دووچینە و سوچی خوارەوەی لای ڕاست ماسکی پزیشکی یان سێ چینە .

لە کۆتایی تاقیکردنەوکە بۆمان دەردەکەوێت ماسکی سێ چینی پزیشکی باشترینە و ماسکەکانی دیکە بەڕێژەی کەمتر پارێزگاریمان بۆ دابینبدەکەن و یان کەسانی چوارەدەورمان بەهەمانشێوەی دەپارێزێت .



ئه‌م بابه‌ته 1231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure