گرنگ
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات
ئاكى بووه‌ یاریزانى مانچێسته‌ر سیتى
بە هۆی تەقینەوەكەی لوبنان، گومرگی عێراق رێوشوێنی خۆپاراستن دەگرێتەبەر

هەواڵی کوردستان

خۆرهه‌ڵاتناسێكی ئیسرائیلی: ده‌وڵه‌تی كوری بوو به‌ به‌شێك له‌ رابردوو

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

خۆرهه‌ڵاتناسێكی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه‌ ته‌لئه‌بیب هه‌ست به‌ له‌ناوچوونی خه‌ونه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات و ئه‌وه‌ش پێویست به‌وه‌ ده‌گات پڕ به‌ده‌نگ هاوار بكه‌یت و بڵێیت "ئای چه‌ند شوره‌ییه‌"، چونكه‌ ئیسرائیل له‌ چه‌ندین ماوه‌ی جیاجیا و بۆ ده‌یان ساڵه‌ كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كات، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردی بوو به‌ به‌شێك له‌ رابردوو و هه‌موو كارته‌كانی ده‌ستی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا سووتا.

خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌بارچوو، كارته‌كانی ده‌ستی كورد سوتا و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بوو به‌ به‌شێك له‌ رابردوو
ئێهود یه‌عاری، نووسه‌ری كاروباری فه‌له‌ستین و عه‌ره‌ب و توێژه‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی دوور كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیدا هه‌یه‌، رایگه‌یاندووه‌ "ئیسرائیل وایده‌زانی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێت، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌واو جیاواز ده‌بێت، ئیسرائیل به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 40 ملیۆن كوردی تر له‌ توركیا و ئێران و سوریا ده‌ژین، قایل بووه‌ به‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ باكوری عێراقیش بێت هه‌ر ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌بارچوو".

لێكۆڵه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت، سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌ ده‌ستی خۆیان ئه‌و هه‌له‌یان له‌ده‌ستدا كه‌ بۆیان ره‌خسابوو، پێشی وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر جۆ بایدن، ببێت به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تازه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ كۆنه‌ی نوێ ناكاته‌وه‌ كه‌ پێشتر بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كورد له‌ عێراقی فیدڕاڵ كردبووی.

بێهیوابوونه‌كه‌ی ئیسرائیل خه‌تای كورد خۆیه‌تی
ئێهود یه‌عاری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆچوونی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر شكست هێنان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌تاباری سه‌ره‌كی له‌م دۆسییه‌یه‌دا كورد خۆیه‌تی، چونكه‌ كورد وازیان له‌ نه‌ریته‌ نه‌شیاوه‌كانیان نه‌هێناوه‌ و نوقمی شه‌ڕی ناوخۆ و مملانێی ناو یه‌كترن و هه‌میشه‌ به‌دوای هاوپه‌یمانێكی ده‌ره‌كیدا ده‌گه‌ڕێن، به‌داخشیه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیدا نقووم بوون.

ئیسرائیل مه‌زه‌نده‌ی ده‌كرد ئه‌مریكا له‌ دوا وێستگه‌دا حكومه‌تێكی كوردی ببینێت كه‌ جێگه‌ی متمانه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا كورده‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆیان به‌ حساباته‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌میان ئه‌وی دیكه‌ بایكۆت ده‌كات و ئه‌ویان سوكایه‌تی به‌وی دیكه‌ ده‌كات و ئه‌میشیان قسه‌ی ناشرین به‌وی تر ده‌ڵێت.
توێژه‌ره‌كه‌ ده‌شڵێت "كورده‌كان به‌ رۆیشتن به‌ره‌و سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، رووبه‌رێكی زۆریان له‌ده‌ستدا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان له‌ بیركرد".

توركیا كوردستانی داگیركردووه‌ و بازرانیش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا باشه‌
به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، سیاسه‌تمه‌تدارانی عێراق راسته‌وخۆ جڵه‌وی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گرنه‌ ده‌ست
توركیا به‌مدواییه‌ له‌ باكوری عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌كی داگیركردووه‌ و هاوشێوه‌ی سوریا پشتێنه‌ی ئه‌منی بۆخۆی دروست ده‌كات، به‌رده‌وامیش بنكه‌ی نه‌یاره‌كانی خۆی له‌ باكوری عێراقدا بۆردومان ده‌كات و ئێرانیش له‌ولاوه‌ هه‌مان كار به‌رامبه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ش كه‌ پێشبینیی كردووه‌ ئیسرائیل بتوانێت هه‌موو چمكه‌كانی په‌تی یارییه‌كه‌ بۆ كورد بگرێت، زۆر به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌، چونكه‌ ئێستا گرژی له‌ناو زۆربه‌ی حزب و رێكخراوه‌ كوردییه‌كاندا دروست بووه‌ و ئیسرائیل ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت.

یه‌عاری باسی له‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك نموونه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا، كه‌چی بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا هه‌یه‌ و هێشا نایه‌وێت هاوكاریی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ سوریا بكات.

له‌باره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ حكومه‌ت ناچاره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته‌ رێككه‌وتن و 17%ی داهاتی نه‌وت یان كه‌متری ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌تمه‌تدارانی عێراق راسته‌وخۆ جڵه‌وی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گرنه‌ ده‌ست. 


ئه‌م بابه‌ته 2365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure