گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

سۆشیال میدیا

دیوێكی دیكەی روداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاریی

پێش 2 هەفتە

میللەت
بەر لەچەند رۆژێك ماوەی كەمتر لە سەعاتێك لە نەخۆشخانەی راوێژكاریی رزگاریی بووم. ئەوەی من بینیم لەماوەی 40 دەقەیەك نزیكەی 10 كەسی توش بوو رەوانەی بەشی تایبەت بە كۆرۆنا كران، لە پزیشكەكان پرسیارمكرد وتیان ژمارەی توشبوان هی ئەوە نییە بڵێین چەندە، بەڵام 20 ئەوەندە زیاترە لەوەی كە لەلایەن حكومەتەوە رادەگەیەنرێت. لەوە تێناگەین بۆچی لەهەولێر ژمارەی راستەقینەی توشبوان و مردوان ئاشكرا ناكرێن؟ باشترین بەڵگە دوێنێ 18 كەس بەتەنها لەنەخۆشخانەی رزگاریی بەهۆی كۆرۆناوە مردن، كەچی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر رایانگەیاند تەنها پێنج كەس بوون!!

ئەوەی دوێنێی لەنەخۆشخانەی رزگاریی، دیوێكی لەخەڵكەكە دیارە ئەویش ئەوەیە كە بینیمان و خراپی رەوشی نەخۆشخانەو چارەسەركردنی نەخۆش و بەفریاهاتنی توشبوانی كۆرۆنایە، بەڵام دیوەكەی دیكەی ململانێی ناوخۆی پارتییەو ئەو شەڕە پەنهانییە بوو لەنێوان هەردوو باڵەكەی پارتی. روداو یەكەم كەناڵ بوو ئەو بارودۆخەی نەخۆشخانەی رزگاریی گوێزایەوە، زۆر زیرەكانە زوومی هەموو خەڵكی كوردستانی روو لە مەسرور بارزانیكرد! بەو گرتە ڤیدیۆیانەی بینیمان نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی گەیاند كە لەسەردەمی مەسرور بارزانیدا حكومڕانی كوردستان چەندە خراپەو دەبێ‌ خۆزگە بەسەردەمی ئەو بخوازین!!

ئێمە با لە ململانێی ناوخۆی حزب و شارچێتی و تێكەڵكردنی ئەو نەخۆشیە بەململانێی حزبیی بگەڕێین. ژمارەی توشبوان 20 ئەوەندە زیاترە كە لەمیدیاكان و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێت، دەبێ‌ خۆمان بپارێزین دواتر هاوكاربین بۆ كەمكردنەوەی زیان و قوربانیانی ئەو نەخۆشییە، كە خەریكە هێواش هێواش رۆژانە كەسوكارو خۆشەویستانمان لێدەستێنێت.

لە فەیسبووكی "سەرتیپ جەوهەر"ەوە وەرگیراوە


ئه‌م بابه‌ته 2842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure