X
ئ|

كازمی بە زمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

31/07/2020     17669 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆتێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە.

لە پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە هاتووە "بەڕێوەچوونی جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاوازترە لەساڵانی رابردوو، چونكە لەبەردەم ئاڵنگاری كەڵەكەبووی زۆری ساڵانی رابردووین".

ئاماژەی بەوەشكردووە "جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە تا وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەری و یەكسانی حكوم بكات."