گرنگ
نرخی ئه‌مڕۆ دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ واده‌ی ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت ناڕازییه‌ و داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ده‌كات

5 رۆژ پێش ئێستا

میلله‌ت 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و واده‌یه‌ی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت دیاریكراوه‌، ناڕازییه‌ و داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای ده‌ستنیشانكردنی واده‌یه‌كی نزیكتری له‌و واده‌یه‌ كرد كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت دیاری‌ كردووه‌.

حه‌لبوسی له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسی‌: "حكومه‌ته‌  یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان به‌رنامه‌ حكومی و وه‌زارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌و دێڕانه‌ تێنه‌ده‌په‌ڕی كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی پێده‌نووسرا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان، كه‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانیان كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ژیانێكی شایسته‌ بوو".

حه‌لبوسی‌ ده‌ڵێت: "له‌پێناو عێراق و قوربانیدانی‌ رۆڵه‌كانی‌ داوای واده‌یه‌كی نزیكتر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كراوه‌ و ئاشكرا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجامبدرێت، تاوه‌كو ڕێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان به‌پێی مادده‌ی 64 بگیرێنه‌به‌ر".

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌ی ده‌ستوورییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌. ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌مووانیش ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بزانن و به‌رپرسیارێتییان له‌به‌رده‌م گه‌لدا هه‌ڵبگرن".

دوێنێ هه‌ینی‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌ی ده‌ستنیشانكرد، كه‌ بڕیاره‌ 6ی حوزه‌یرانی ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت.


ئه‌م بابه‌ته 1042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure