گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات
ئاكى بووه‌ یاریزانى مانچێسته‌ر سیتى

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت

5 رۆژ پێش ئێستا

میلله‌ت 
دوای دیارییكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌. پسپۆرێكی یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

عه‌لی ته‌میمی، پسپۆری بواری یاسایی رایگه‌یاندووه‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ دوای دیارییكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری له‌سه‌ر بكرێت گرنگترینیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ده‌توانن ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێن.

عه‌لی ته‌میمی ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی  ماده‌ی 56ی ده‌ستور ته‌مه‌نی خولێكی په‌رله‌مان چوار ساڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ متمانه‌یان پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش بوونی هه‌بێت ناتوانرێت رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌".

ده‌شڵێت: "ده‌توانرێت به‌ دوو رێگا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ كه‌ خۆیان خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ یاخود به‌بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كه‌ هه‌ر له‌ماده‌ی 64ی ده‌ستوردا به‌ڕوونی هاتووه‌ ئه‌و رێوشوێنه‌ ئه‌نجام بدرێت".

شه‌وی ڕابردوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند 6ی حوزه‌یرانی 2021هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ ئه‌نجامده‌درێت و پێویستیشه‌ هه‌موو رێوشوێنێك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ بگیرێته‌به‌ر.


ئه‌م بابه‌ته 1294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure