گرنگ
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی‌ توركیا هاته‌ ده‌نگ

هەواڵی کوردستان

په‌یامێك ده‌درێته‌ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات هیچ گرفتێك بۆخوێندكارانی‌ ده‌رچووی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی دروست نابێت له‌پێشكه‌شكردنی‌ داواكاریی بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.

 عومه‌ر محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ به‌"میلله‌ت"ی ڕاگه‌یاند رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی هه‌یه‌ و له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌ییه‌ پیشه‌یه‌كانیش دوو تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه‌یان ده‌مێنێت.

عومه‌ر محه‌مه‌د وت: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان رابگه‌یه‌نرێت بۆ خولی‌ دووه‌میش له‌مانگی‌ نۆدا تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌". 

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد هیچ گرفتێك بۆ خوێندكاران له‌واده‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌زانكۆ وپه‌یمانگاكان دروست نابێت دوای‌ خولی‌ دووه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانیش واده‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریی بۆ وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان دیاریده‌كرێت.

 په‌یوه‌ست به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی چاودێری مامۆستایانیش، مامۆستا عومه‌ر ئاشكرایكرد كه‌ هه‌وڵی جددی هه‌یه‌ پاره‌ی‌ چاودێرییكردنه‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوانه‌كه‌وێت و "بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین".


ئه‌م بابه‌ته 2974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure