گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ تره‌مپ بۆ داننان به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ رۆژئاوا ده‌ستی‌ پێكرد

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
سه‌ركرده‌ كورده‌كانی‌ رۆژئاوا ئاسووده‌یی خۆیان به‌ ره‌زامه‌ندی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ ئیمزاكردنی‌ رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فوڕات ده‌ربڕی‌ و پێیانوایه‌ كه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ داننان به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ رۆژئاوا و مانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا.

لیندسی‌ گراهام سیناتۆری‌ كۆماری‌ نزیك له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس و به‌ ئاماده‌بوونی‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ جه‌نه‌راڵ‌ مه‌زڵوم كۆبانێ‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ئیمزا كردووه‌ تا وه‌به‌رهێنانی‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فوڕات بكات.

لیندسی‌ گراهام وتی‌: "مه‌زڵوم كۆبانێ‌ پێیڕاگه‌یاندم كه‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ ئیمزا كردووه‌ و مایك پۆمپیۆش پشتیوانی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ به‌و ئاراسته‌ كاركردنه‌ ده‌ربڕیوه‌".

ئیمزاكردنی‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ به‌وپێیه‌ی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت و زۆربه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ سوریا یاسای‌ قه‌یسه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ سزاكانی‌ سه‌ر سوریا ده‌یانگرێته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ دوو پاڵاوگه‌وی‌ نه‌وت له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دروست ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی‌ ناوخۆیی و ده‌ستبه‌رداربوونی‌ ئه‌و بازرگانانه‌ی‌ جه‌نگ كه‌ نه‌وته‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریا.

رێكه‌وتنه‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌نێوان كۆمپانیای‌ "ده‌لتا كریسنت ئینێرجی‌" و "خۆبه‌ڕێوبه‌ری‌ رۆژئاوا" به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ سوریا ئیمزا كراوه‌.

به‌رپرسانی‌ كوردی‌ رۆژئاوا پێیانوایه‌ كه‌ "ئامانجی‌ پشت ئیمزاكردنی‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌ و گرنگه‌ و وه‌ك دانپێدانانێك به‌ خۆبه‌ڕێوبه‌ری‌ رۆژئاوا وایه‌".

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ "هاوكات نیگه‌رانییه‌كانی‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ناكاوی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فوڕات كه‌مده‌كاته‌وه‌".

خۆبه‌ڕێوبه‌ری‌ رۆژئاوا له‌ ئێستادا نووسینگه‌یه‌كی‌ له‌ شاری‌ واشنتۆنی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندی‌ سه‌ربازی‌ و سیاسی‌ له‌نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ رۆژئاوا هه‌یه‌ و ویلیام روباك باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فوڕات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ده‌مێنێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكا ببێته‌هۆی‌ تووڕه‌یی توركیا كه‌ چه‌ندین جار نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ دروستكردنی‌ قه‌واره‌یه‌كی‌ كوردی‌ له‌ باكووری‌ سوریا ده‌ربڕیوه‌.


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure