گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت 
ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌به‌رنامه‌یدایه‌ به‌منزیكانه‌ رێوشوێنه‌كانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێبكات.  

عومه‌ر وائیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق به‌ میدیا  عێراقییه‌كانی وت: "حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌یدایه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ تائێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا نییه‌، بسپه‌ێنێت".  

وتیشی‌: "حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم لێكتێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌ و دوای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه‌، به‌منزیكانه‌ به‌ره‌و خاڵه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌جوڵێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێنج خاڵی سنووری هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه‌ به‌ فه‌رمی دانیان پێدانه‌نراوه‌.  


ئه‌م بابه‌ته 6970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure