گرنگ
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی‌ توركیا هاته‌ ده‌نگ

هەواڵی جیهان

تره‌مپ تیكتۆك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ گومانیان هه‌یه‌ وه‌كو ئامرازێكی سیخوڕیكردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌كارهێنانی‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ رێگه‌ی فه‌رمانێكه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كات.
 
حكومه‌تی ئه‌مریكا گومانی هه‌یه‌ كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك وه‌كو ئامرازێكی سیخوڕیكردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت.
 
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیكتۆك له‌ جیهاندا نزیكه‌ی 800 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ و تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌ ڤیدیۆ و له‌ گه‌شه‌كردنی خێرادایه‌ و له‌لایه‌ن نه‌یارانی چینه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا و هیندستان، به‌ سیخوڕیكردن و كاركردن بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت و كۆمپانیاكه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure