گرنگ
به‌ڤیدیۆ..توركیا چركه‌ساتی بۆردومانه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە

هەواڵی کوردستان

زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 3 و ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت 
به‌ پاساوی‌ نه‌بوونی‌ داهات و بودجه‌ی‌ پێویست حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێك له‌ مووچه‌ی مانگی سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت و بڕیاریشه‌ دوای‌ جه‌ژن به‌ فه‌ڕمی‌ بڕیاری‌ لێبدرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌"میلله‌ت"دراون، تائێستا هیچ بڕیارێكی‌ فه‌ڕمی‌ له‌باره‌ی لێبڕین له‌ مووچه‌وه‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و رێژه‌ی 21%ی له‌ مووچه‌ی مانگی دووی ئه‌مساڵی‌ فه‌رمان بڕدرا، جێگیر بكرێت، چونكه‌ به‌ پاساوی‌ نه‌بوونی‌ داهات و بودجه‌ ناتوانرێت مووچه‌ی ته‌واو وه‌كو پێشتر دابه‌شبكرێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، پێشتر زۆر باسكراوه‌ بڕین له‌ مووچه‌ كاتییه‌ و به‌رده‌وام  نابێت، به‌ڵام به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه‌ ناتوانرێت مووچه‌ی ته‌واو دابه‌شبكرێت خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێكی دیكه‌ش بدرێت كه‌ رێژه‌ی لێبڕین په‌یڕه‌ونه‌كرێت ده‌بێت پێشوه‌خته‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ربكرێت و دواتر ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌كرێت له‌وێشه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كان. 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ پشووه‌كانی جه‌ژن كۆتایی پێدێت و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چاوه‌روانده‌كرێت كاتی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌پارێزگای سلێمانی به‌"میلله‌ت"ی راگه‌یاند تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ له‌شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ و ڕێژه‌ی لێبرینه‌كه‌ ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ به‌زوویی ئاماده‌ نه‌كرێت دووچاری گرفت ده‌بن بۆیه‌ له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن.


ئه‌م بابه‌ته 36898 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure