گرنگ
نرخی ئه‌مڕۆ دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا كه‌سێك بریندار بوو
نرخی‌ نه‌وت گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات

هەواڵی کوردستان

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 9 كه‌س برینداربوون

5 رۆژ پێش ئێستا

میلله‌ت 
له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌نێوان قه‌زای شاره‌زوور و سه‌یدسادق مینی پاسێك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س برینداربوون.

راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ مینی پاسێك له‌نێوان قه‌زای شاره‌زوور و سه‌یدسادق له‌نزیك پردی ته‌پی كه‌ره‌م وه‌رگه‌ڕا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا نۆ كه‌س برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌وف به‌گ له‌قه‌زای شاره‌زوور كران.

به‌پێی زانیارییەكان هه‌موو برینداره‌كان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له‌نیوان 18 بۆ 25 ساڵه‌ دانشتوی قه‌زای شاره‌زوورن.


ئه‌م بابه‌ته 823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure