گرنگ
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی‌ توركیا هاته‌ ده‌نگ

هەواڵی کوردستان

دوو بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كرماشان روویدا

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی ‌و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ شاری‌ كرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیان هه‌ژاند و له‌ گه‌رمیان هه‌ستی پێكراوه‌,

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی ‌و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.7 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ شاری‌ كرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویدا.
 
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 30 كلیۆمه‌تر له‌ خانه‌قین و 39 كیلۆمه‌تر قه‌زای كفریه‌وه‌ دوور بووه‌ و له‌ گه‌رمیان هه‌ستی پێكراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ قووڵیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌ بووه‌ و هیچ زیانی‌ نه‌بووه‌.

 كه‌شناسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌ دوای‌ چه‌ند خوله‌كێك بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م روویداوه‌ كه‌ گوڕه‌كه‌ی 2.9 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ چه‌قه‌كه‌ی شاری كرماشانه‌ به‌ دووری 32 كیلۆمه‌تر له‌ خانه‌قین و 36 كیلۆمه‌تر له‌ كفری به‌قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌ و هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.


ئه‌م بابه‌ته 973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure