گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق زه‌نگی مه‌ترسی لێدا

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆناوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق زه‌نگی مه‌ترسی لێدا و داواكاره‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ‌ ناكه‌ن.  

حازم جومه‌یلی بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ ئاژانسی‌ فه‌ڕمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عێراق (واع)ی‌ وت كه‌ "زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌".  
  
حازم جومه‌یلی ده‌ڵێت: "زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه‌ و هۆكاره‌كه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییانه‌ به‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌".  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ چه‌ندینجار هۆشداریداوه‌ له‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان.  

وتیشی‌: "ژماره‌ی توشبووان كه‌ رۆژی هه‌ینی تۆماركرا و سێ هه‌زار توشبووی تێپه‌ڕاند، زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك".  

بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رێوشوێنی توند بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن بگیرێته‌ به‌ر.  


ئه‌م بابه‌ته 4888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure