گرنگ
به‌ڤیدیۆ..توركیا چركه‌ساتی بۆردومانه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

له‌ ئێران زیاتر له‌ 200 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ 200 كه‌سی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ د. سیما سادات لاری، وته‌بێژی ته‌ندروستی ئێران به‌ رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند "له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 548 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون".

د. سیما سادات لاری وتی‌: "هاوكات 216 تووشبووی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا 306 هه‌زار و 752 كه‌س له‌ ئێران تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ بوون.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 16 هه‌زار و 982 كه‌س".

سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی چاكبووه‌وانی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 265 هه‌زار و 830 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure