گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مالیكی هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان راگه‌یاند

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون هه‌ڵوێستی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راگه‌یاند و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هیچ لایه‌نێك ناتوانێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و ته‌نها به‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسی‌: "هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌و لایه‌نانه‌ی‌ مافی‌ داواكردنی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌و لایه‌نه‌شی‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌".

مالیكی‌ ده‌ڵێت: "هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ نییه‌ و ته‌نها به‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

وتیشی‌: "سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ته‌نها مافی‌ داواكردنی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان هه‌یه‌ و بڕیاریان به‌ده‌ست نییه‌ و سێیه‌كی‌ په‌رله‌مانتارانیش ده‌توانن داواكاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن".

سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "له‌ حاڵه‌تی‌ داواكارییه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌های‌ ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

دوێنێ هه‌ینی‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌ی ده‌ستنیشانكرد، كه‌ بڕیاره‌ 6ی حوزه‌یرانی ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش پێویسته‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 2497 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure