گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

لایف ستایڵ

پاش کۆرۆنا لە ئوسترالیا ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبۆتەوە

پێش 2 هەفتە

لە باخچەیەکی پەلەوەر لە وڵاتی ئوسترالیا لە ڕێگەی هێلکەوە ئەنفلۆنزای باڵندە لە جۆری H7N7 بڵاوبۆتەوە و خاوەنەی شوێنەکە و کارمەندەکان کەرەنتین کراوە .

لەناوچەی "لیزبریج" لە ئوسترالیا لە هێلکەکانی باخچەیەکی گەورەکردنی مریشک بەڕێژەی زۆر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بونی هەبووە و بەهۆیەوە باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە .

لەلایەن ڕێکخراوەکانی چاودێری بەرهەمەکان ژمارەیەکی یەکجار زۆر مریشک و هێلکە لەناوبراون بۆئەوەی ڕێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن، سەرجەم ئەو کارمەند و کەسانەی لە شوێنکە کاریانکردووە کەرەنتین کراون و چاودێری باری تەندروستییان دەکرێت .

بەپێی وتەی زانایان بێت ئەنفلۆنزاکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و بەهەمانشێوە لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانە سەرەتاییەکانی بریتین لە کۆکە و پژمە و خورانی قورگ و هەوکردنی و ماسلکە ئێشان سەر ئێشە و هەناسە کورتی .

ئەمە لەکاتێکدایە سەرپەرشتیاری ڤێتەنەری ناوچەی ڤیکتۆریا دووپاتیکردۆتەوە ٥ کیلۆمەتر بە بازنەیی بەدەوری ناوچەکەدا بەتەواوی داخراوە و خەڵکەکە کەرەنتینەکراون .


ئه‌م بابه‌ته 733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure