گرنگ
به‌ڤیدیۆ..توركیا چركه‌ساتی بۆردومانه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراقی بڵاوكرده‌وه‌
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە

کراوەیی ئیسلامی

توركیا موسوڵمانانی‌ ئیگۆر راده‌ستی‌ چین ده‌كاته‌وه‌

پێش 2 هەفتە

میلله‌ت
رۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ئه‌و موسوڵمانانه‌ی‌ ئیگۆر كه‌ په‌نایان بۆ ئه‌و وڵاته‌ هێناوه‌ راده‌ستی‌ وڵاتی‌ چین ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ "sunday telegraph"ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار موسوڵمانی‌ ئیگۆر كه‌ له‌ ترسی‌ زوڵم و زۆری‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ چین هه‌ڵاتوون، په‌نایان بۆ توركیا هێناوه‌ تا رزگاریان بكات.

 رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رچه‌نده‌ رژێمی‌ توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، موسوڵمانه‌ ئیگۆره‌كان راسته‌وخۆ راده‌ستی‌ چین ناكاته‌وه‌، به‌ڵام راده‌ستی‌ وڵاتی‌ سێیه‌میان ده‌كاته‌وه‌ و له‌وێوه‌ راده‌ستی‌ چین ده‌كرێنه‌وه‌.

 ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا و بۆ راكێشانی‌ وه‌به‌رهێنه‌ چینییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ تا باری‌ ئابووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ رزگار بكات، ئه‌ردۆغان سیاسه‌تی‌ به‌رامبه‌ر موسوڵمانی‌ ئیگۆر گۆڕیوه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر به‌رپرسانی‌ چینی‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ موسوڵمانانی‌ ئیگۆر تۆمه‌تبار ده‌كرد.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری‌ پارێزه‌ری‌ یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بریكاره‌كه‌ی‌ پێشتر له‌ شاری‌ ئیزمیری‌ رۆژئاوای‌ توركیا ده‌ستگیركراوه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی‌ چین كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ك باسی‌ له‌ كه‌سێكی‌ تری‌ ئیگۆر كردووه‌ كه‌ له‌ توركیا ژیاوه‌ و ساڵی‌ رابردوو ره‌وانه‌ی‌ تاجیكستان كراوه‌ و له‌وێشه‌وه‌ راده‌ستی‌ چین كراوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین نموونه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ توركیا له‌به‌رده‌ستدایه‌.

له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ چینه‌وه‌ به‌ ملیۆنان موسڵمانانی‌ ئیگۆر خراونه‌ته‌ زیندانه‌ گه‌وره‌كانه ‌تا له‌ دینه‌كه‌یان پاشگه‌ز ده‌كرێنه‌وه و منداڵه‌كانیان له‌ دایك و باوكیان جیاده‌كه‌نه‌و ه‌و كچ و ژنه‌كانیان به‌ زۆر ده‌ده‌نه‌ پیاوانی‌ تایه‌فه‌ی‌ هانی‌ چینی تا رێژه‌ی‌ موسوڵمان له‌و وڵاته‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure