گرنگ
رۆحانی: سه‌دام حسێن به‌نیازی ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ بوو
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌

لایف ستایڵ

زانایان ڕونی دەکەنەوە چۆن کۆرۆنا کەسەکان توشی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن دەکات

پێش 2 هەفتە

لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا زانیان لێکۆڵینەوە لە نیشانەکان و هۆکاری لەدەستدانی توانای بۆنکردن لەکەسانی توشبوو بەکۆرۆنا دەکەن و هۆکارەکەیان ئاشکراکردووە.

 وەک زانایان ئاماژەیان پێکردووە، هۆکاری نەمانی توانیا بۆنکردن بۆ زەرەماند بونی خانەکانی گەیاندنی ئەو هەستەوەرە نییە، بەڵکو بەهۆی تێکچونی هەستەوەرەکانی ناو لوتەوە دروست دەبێت و دواتر خۆی چاک دەکاتەوە .

توێژینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکی "ساینس ئەدڤانس" لەلایەن پزیشک 'ساندیپ ڕۆبەرت داتا" بڵاوکراوەتەوە، و سەلماندوویەتی هۆکاری نەمانی توانای تامکردن و بۆنکردن بۆ تێکدانی خانەکان لە وەرگرەکانی ئەو دوو هەستەوەرە خۆی دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە دەمارە خانە گەیەنەرەکانەوە نییە .

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لە توێژینەوەیەکی زانایانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوەکراوە لە هەندێک لە توشبووەکان کە توانای بۆنکردن و تامکردنیان نییە ئەگەری هەیە هەرگیز وەک خۆی لێنەیەتەوە و توانای ئەو دوو هەستەیان بۆ نەگەڕێتەوە، بەڵام لە ئێستادا پزیشکان ئەو شتە بەدوردەزانن .


ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure