گرنگ
بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی داراییەوە
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ژنێكی ره‌شپێستی كرده‌ جێگری‌
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی‌ توركیا هاته‌ ده‌نگ

لایف ستایڵ

خواردنی یەک هێلکە لە ڕۆژێکدا سود بەخشە یاخود زیانبەخش

پێش 2 هەفتە

زانایانی زانکۆی هارڤەرد ئاشکراینکردووە، خواردنی یەک هێلکە لە ڕۆژێکدا توشی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێنمان ناکات .

توێژینەوەکە لە ماوەی ٣٠ ساڵ بە چاودێری کردنی تەندروستی ٨٣ هەزار کەس لەلایەن زانیانی ئەنجامدراوە و لێکۆڵینەوەیان لە جۆری کۆلیسترۆڵی ناو هێلکەکان کردووە .

لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوو زۆربەی توێژینەوەکان باسیان لەوەکردووە کە خواردنی هێلکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و توشی مەترسی توشبون بە جەڵدەی دڵ و مێشکمان دەکات .

لە ئێستادا دووپاتکراوەتەوە خواردنی هێلکەیەک زیان بە توندروستی ناگەیەنێت و بڕێکی زۆر لە پۆرۆتین و ڤیتامین D و دژەئۆکسانەکان  جەستە دەبەخشێت .

پزیشکی پێکهاتە خۆراکییەکان "کاری روکسن" لەسەر هێلکە وتویەتی هەرچەندین ساڵە دوو بۆچون دەربارەی هێلکە هەیە کە یەکێکیان دەڵێت، زیان بەخشە بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەو خۆراکە زیان لە دڵ و خوێنبەرەکان بگەیەنێت .

ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ سودە زۆرەکانی هێلکە پزیشکەکان داوایانکردووە، بە بڕی پێوست بخورێت و دڵنیامان دەکەنەوە خواردنی یەک دانە لە ڕۆژێکدا مەترسی بۆ تەندروستیمان نییە . 


ئه‌م بابه‌ته 5821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure