گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

هەواڵی جیهان

پیازی سوور ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ 30 ولایه‌تی ئه‌مریكا گواسته‌وه‌

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

به‌هۆی پیازی سووره‌وه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌می ده‌هێنێت، ڤایرۆس سالمۆنێلا بۆ 30 ولایه‌تی ئه‌مریكا گواستراوه‌یه‌ و زیاترله‌ 400 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ده‌سته‌ی خۆراك و درمانی ئه‌مریكا كه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ پیازه‌ سووره‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی كۆمپانیای تۆمسۆن له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی سالمۆنێلا بێت كه‌ په‌تایه‌كی توندی كوشنده‌یه‌.

به‌هۆی خواردنی ئه‌و پیازه‌وه‌ زیاترله‌ 400 كه‌س له‌ 30 ولایه‌تی ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 60یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون، به‌ڵام تائێستا كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

به‌هۆی مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌رچی پیازی سپی و زه‌رد و شیرینیشه‌ كه‌ له‌پاڵ پیازه‌ سووره‌كه‌دا دانراون، له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا بكێشنرێنه‌وه‌.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا له‌ كه‌نه‌داش ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و روێوشوێن به‌رامبه‌ری گیراونه‌ته‌به‌ر.


ئه‌م بابه‌ته 8002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure