گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

كازمی له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردن به‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ و بڕیاری دا

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌رزه‌كارێك كه‌ له‌لایه‌ن "هێزه‌كانی پاراستنی یاسا"ی به‌غداوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت و سوكایه‌تییه‌كی زۆری پێ ده‌كرێت و سه‌ری ده‌تاشرێت و قسه‌ی نه‌شیاو و ناشرین به‌ خۆی و دایكی و كه‌سوكاری ده‌درێت، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

مستەفا کازمی، فەرماندەی‌ هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا بە لەسەرکارلابردنی سەعد خەلەف بەدر عەواد، فەرماندەی‌ هێزی "پاراستنی یاسا"ی ده‌ركرد کە دوێنێ هێزەکەی سوکایەتییان بە هه‌رزه‌كاره‌كه‌ كرد و بڵاوبونەوەی‌ ڤیدیۆکەشی‌ شەقامی عێراقی هەژاند. 
 
ئه‌وه‌ی زیاتر عێراقییه‌كانی توڕه‌ كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دواتر دانپێدانانی هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان به‌ جلێكی زه‌رده‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر دزیكردن ده‌ستگیركراوه‌ و پاسكیلی دزیووه‌.

عێراقییه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن ده‌ڵێن كه‌ هه‌ر كه‌سێك بخرێته‌ ژێر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ و سوكایه‌تییه‌وه‌، دان به‌ دزینی كه‌شتیی تایتاكنیكیشدا ده‌نێت نه‌ك پاسكیل.

 


ئه‌م بابه‌ته 12484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure