گرنگ
عه‌دنان حه‌مه‌د یانه‌یه‌كى به‌هێزى ره‌تكرده‌وه‌
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد

هەواڵی کوردستان

توركیا بڕیارێكی نوێی لەبارەی عێراقەوە دەركرد

پێش 1 هەفتە

میللەت

هێلی ئاسمانی عێراق رایدەگەیەنێت توركیا گەشتكردنی بەرووی ئاسمانی عێراقدا تاكو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵپەسارد.

میدیا عێراقیەكان لەزاری هێڵی ئاسمانی عێراقەوە رایگەیاندووە ئەنكەرە گەشتە ئاسمانیەكانی تاكو 1ی ئەیلولی ئەمساڵ لەگەڵ عێراق هەڵپەساردووە كەلەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی توركیا ئەو بریارەی داوە.

لەو بارەیەوە دەسەڵاتی فرۆكەوانی عێراقیش راشیگەیاندووە كە گەشتەكانی عێراق لەتەواوی فرۆكەخانەی وڵاتەكەیەوە تاكو یەكی ئەیلولی ئەمساڵ بۆ توركیا هەڵدەپەسێدرێت.
جێی باسە دوێنێ 1/8/2020 توركیا بریاریدابوو گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ عێراق دەستپێبكاتەوە و رۆژێك دوای بریارەكە بریاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ عێراق دەركردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 3385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure