گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

كارێكارانی ئێران مانگرتن ناشكێنن..حكومه‌تیش پاره‌ی نییه‌ مووچه‌ بدات

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

هێشتا مانگرتنی كرێكارانی ئێران له‌ زۆربه‌ی كه‌رته‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌وان داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن، حكومه‌تیش پاره‌ی نییه‌ مووچه‌ خه‌رج بكات.

مانگرتنه‌كه‌ له‌ كه‌رتی نه‌وته‌وه‌ تا قامیشی شه‌كری گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌دوایین مانگرتندا كرێكارانی پاڵاوتگه‌كانی ئێران به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان و كۆتایی هێنان به‌ گرێبه‌ستی زۆرێك له‌ كرێكاره‌كان، مانیان گرت.

كرێكارانی پاڵاوتگه‌ی دوورگه‌ی قیشم بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامبوون له‌ مانگرتن، هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران روبه‌ڕویان بوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ واز له‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان ناهێنن تا مووچه‌ دواكه‌وتووه‌كانیان وه‌رنه‌گرن.


ئه‌م بابه‌ته 505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure