گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یه‌كه‌م فه‌توا له‌ دژی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق ده‌ركرا

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

مه‌رجه‌عێمی شیعه‌ی عێراق له‌ یه‌كه‌م فه‌توادا دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عێراق وه‌ستایه‌وه‌ و داوایكرد بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكرێت.

محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی، مه‌رجه‌عی ئاینیی عێراق رایگه‌یاند "بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق كه‌ مسته‌فا كازمی له‌ 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودا دیاریی كردووه‌، باشترین رێگه‌چاره‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران".

مه‌رجه‌عه‌كه‌ی عێراق مه‌به‌ستی له‌ داگیركاریی ئه‌مریكا بووه‌ بۆ عێراق و وتویه‌یتی " ناتوانرێت له‌ سایه‌ی داگیركه‌راندا هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاكوبێگه‌رد ساز بكرێت".

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان لەعێراق جەختدەكاتەوە ئامادەن بۆئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دیاریكراوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لەو وادەیەی دیارییكراوە بەو مەرجەكەی پەرلەمانی عێراق رێكارەكانی تایبەت بە یاسای هەلبژاردن بەكۆتابهێنێت.

كۆمسیۆنەكە داواشی لەنەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كردووە هاوكاربن لەچاودێریكردنی پرۆسەی هەلبژاردنەكە هەروەها پێویستە پەرلەمانیش هاوكاربێت لەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە دیاریكراوە بەتایبەت محەمەدحەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان تانەی لەو وادەیە داوە بۆ هەلبژاردنی پێشوەختە كە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە دیاریكراوە. 


ئه‌م بابه‌ته 1525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure