گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

هەواڵی کوردستان

لە خورماتوو هێرشكرایە سەر بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی

پێش 1 هەفتە

میللەت 
لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت بەیانی ئەمرۆ 2/8/2020لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە هێرش كرایە سەر ئوتومبێلەكانمان و هیچ زیانێكی گیانیش نەبووە بەهۆی هێرشەكەوە.
مەلاكەریم شكور,لێپرسراوی مەڵبەندی16ی خورماتوو بە"میللەت"ی راگەیاند بەیانی ئەمرۆ كاتێك كە ژمارەیەك عەرەبی هاوردە بەنیازبوون لەسنوری گوندێكی نزیك خورماتوو- داقوق نیشتەجێبن ئێمەش گەیشتینە سنورەكە.
راشیگەیاند لەكاتی گەیشتنمان بەشەقامی سەرەكی ئەو ناوچەیە لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە بەبەرد و دار وئاسان هێرشكرایە سەركاروانی ئوتومبێلەكانمان بەڵام بەهۆی ئەوەی ئوتومبێبلەكانمان گولە نەبڕە زیانی گیانمان پێنەگەیشت و تەنها زیانی مادیی هەبوە.
مەلاكەریم شكور,وتیشی هەرچەندە عەرەبە هاوردەكان هەموو جۆرە كەلوپەل و چەكێكیان پێبووە بەڵام تەقەیان نەكردووە و تەنها بە بەرد و دار هێرشیان كردووە. 
بەرپرسەكەی یەكێـتی باسی لەوەشكردووە كوردانی نیشتەجێی سنورەكە  خۆیان بەخاوەنی زەوییە كشتوكاڵیەكان ئەو ناوچانە دەزانن بۆیە قبوڵی ناكەن خاكەكەیان لەلایەن ئەو عەرەبانەوە داگیربكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هەموو هەولێكی خۆیان خستۆتەگەرلەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و لێپرسراوانی سنورەكە كەئەو كێشەیەی روویداوە چارەسەربكرێت وگرفت بۆ زەوی كشتوكاڵی كوردانی ناوچەكە دروست نەكرێت.


ئه‌م بابه‌ته 2659 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌








زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure