گرنگ
عه‌دنان حه‌مه‌د یانه‌یه‌كى به‌هێزى ره‌تكرده‌وه‌
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

به‌ڤیدیۆ..ده‌ستدرێژییه‌كی تر له‌ عێراق تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندوە

پێش 1 هەفتە

میلله‌ت

له‌ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی چه‌ند كه‌سێك هێرشیانكرده‌سه‌ر كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌یه‌ك و به‌ توندی لێیان دا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان ناسراونه‌ته‌وه‌ و پۆلیس مه‌فره‌زه‌یه‌كی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد.

له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی شار ناسریه‌ له‌ باشووری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی ئابی 2020، له‌سه‌ر سه‌ره‌ی به‌نزین ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان كارمه‌ندێكی به‌نزینخانه‌كه‌ و چه‌ند شۆفێرێك دروستبووه‌، دواتر شۆفێره‌كان زۆر به‌ توندی له‌ كارمه‌نده‌كه‌یان داوه‌.

كارمه‌نده‌كه‌ سكاڵای له‌لای پۆلیس له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كان تۆمار كرد و عه‌مید حازم وائلی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناسریه‌ پێشوازیی له‌ كارمه‌نده‌كه‌ كرد، له‌ كامێراكانی چاودێریشه‌وه‌ یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان ناسراونه‌ته‌وه‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیس مه‌فره‌زه‌یه‌كی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ڤیدیۆیه‌كی تر كه‌ تیایدا پۆلیسی سه‌پاندنی یاسا له‌ به‌غدا سوكایه‌تی به‌ هه‌رزه‌كارێك ده‌كه‌ن، هه‌رایه‌كی زۆری نابووه‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری توند له‌دژی ئه‌و هێزه‌ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی یاسا ده‌ركرا.

 


ئه‌م بابه‌ته 6580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure