گرنگ
ژماره‌یه‌ك تووشبووی‌ كۆرۆنا له‌م شاره‌ چاكبوونه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستی‌ پێكرد
نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

سۆشیال میدیا

لە ڕەش ڕەشبین تر

پێش 1 هەفتە

بێزاری خەڵکی ھەموو جیھان لەگەڵ زۆری بێکاری و خراپی ڕەوشی دەرونی ھەمووان ئەم دۆخە لە بێدەنگیەوە دەگۆڕێت بۆ جەنگێکی چاوەڕوان نەکراو...

ئێستا پارەدارەکانیش نازانن چی لەو پارانەیان بکەن کە چەندین ساڵە کۆیان کردوەتەوە تەنھا شت کە بە زھن و مێشکیاندا بێت مانەوەیانە لەڕێگەی پێکدادانی خەڵکی و کڕینی چەک و بەکوشتدانی ھەژاران.

بەھامان شێوە ملیۆنان گەنجی  بێکارو ھەژاریش چاوەڕێی ئەوە دەکەن ببنە چەکدار و دوا بڕیاری خۆیان بدەن لەڕێگای مەرگدا...

گەر لە ڕابردو ھۆکاری دروست بوونی  تاعون و ڤایرۆس بوەتە ھۆی کۆتایی پێھاتنی جەنگەکان، لەداھاتوودا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم جارە بە پێچەوانەوەیە  دەبێتە دروست بونی جەنگێکی دەرونی خراپ  کە ھەموو جیھان دابەشدەکات..

گەر جیھان لەسەر دەمی دوو جەمسەری دابەش ببون بەسەر دوو وڵاتی زلھێزدا، ئەم جارە ھەموو ووڵاتێک لە ناوخۆدا دابەش دەبن بەسەر دوو جەمسەردا.

*لەگەڵ ھەموو بابەتێکم نموونەیەک یان زیاترم دەنووسی بەڵام ئەم جارە نموونەکان بۆ خۆتان جێدێڵم...
 
گەر ویستت گەش بین بیت بڕوا بەم نوسینە مەکە.

ئه‌م بیروڕایه‌ له‌ فه‌یسبوكی گۆران عوسمان وه‌رگیراوه‌


ئه‌م بابه‌ته 757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure