گرنگ
فه‌ره‌نسا داوای‌ هه‌ڵوێستی‌ توند دژی‌ توركیا و سزادانی‌ ده‌كات
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌

هەواڵی کوردستان

وردەكاری گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغدا بڵاودەكرێتەوە

03/08/2020

میللەت


ئەندامێكی  لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە، ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا رازی بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبوە.


د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بە"میللەت"ی ڕاگەیاند، پێشتر حكومەتی فیدراڵ رازی بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا وموچەیان لەرێی حكومەتی عێراقەوە بۆ دابینبكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.

ئاشكرای كردوە بەغدا رازیبونەوەكەیان بەو مەرجە بوە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردوە.

جەمال كۆچەر وتیشی، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا ڕازیی بێت چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی موچەی موچەخۆرانیان هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێشتر هەرێم رەزامەند نەبوە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردوە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر راژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، بەغدا خۆی كێشەی هەیە و پێناچێت لەم قۆناغەدا بەو داوایە رازی بێت.


ئه‌م بابه‌ته 17758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure