گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

کراوەیی ئیسلامی

سەرۆکی وەقفی سوننە لە ساڵڕۆژی کارەساتی شەنگالدا: پێویستە پێداچوونەوە بە کتێبە فیقهییەکاندا بکرێت

03/08/2020

میللەت


لە شەشەمین ساڵڕۆژی کارەساتی شەنگال و هێرشی داعش بۆ سەر ئیزیدییەکان و تیرۆر و جینۆساید کردنیان و بە کۆیلە کردنیان سەرۆکی دیوانی وەقفی سوونەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە دەبێت پێداچوونەوە بە کتێبە فیقهییەکاندا بکرێت.


د. شیخ خالد الملا لە نووسینێکیدا لە تویتەرەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێستا لە شەشەم ساڵڕۆژی تاوانەکانی داعشداین دژی برا ئێزیدییەکان، کە داعش کۆمەڵکوژی کردن و ڕفاندنی و بە کۆیلەی کردن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەناو کتێبە فیقهییەکاندا توندوتیژی دەبینرێت و پیویستە پێداچوونەوە بەو کتێبە فیقهیانەدا بکرێت و بەپێی تێگەیشتن لە ئیسلامی ڕاستەقینە ڕەفتار بکرێت.

 


ئه‌م بابه‌ته 775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure