گرنگ
نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌

لایف ستایڵ

پزیشکان: ئەم دوو نیشانەیە لەپێش هەموو نیشانەکانی دیکەی کۆرۆنا دەردەکەوێت

03/08/2020

لە نوێترین توێژینەوە  دەربارەی دیاریکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا پزیشکان کۆکن لەسەر ئەوەی لەدەستدانی توانای تامکردن و بۆن کرد لە پێش هەموو نیشانەکانی دیکە دەردەکەوێت .

 وەک پزیشکەکان ڕێکخراوی تەندروستی جیهان و ئەو ناوچانایە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە ئاشکرایانکردووە، دیارترین نیشانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لەدەستدانی توانای تامکردن و بۆن کردنە و دواتر پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوە و کۆکەی وشک دەستپێدەکات .

وەک ڕێکخراوی "NHS" ئاشکرایکردووە، لە نێوان ١٠ نەخۆسی توشبوو بە کۆرۆنا ٦ دانەیان سەرەتا توانای تامکردن و بۆنکردنیان لەدەستداوە و ئەمەش بە ئاسانترین نیشانەی دیاری کردنی نەخۆشییە ڤایرۆسیییەکە دیاری دەکرێت .

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا لە جیهان زیاتر ٨٧٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و زیاتر لە ٤٣ هەزار کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە و هەتا بێت ژمارەکە ڕوولەزیادبون دەکات .


ئه‌م بابه‌ته 15586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure