گرنگ
به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌
هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا

کراوەیی ئیسلامی

ئیسلام و شه‌رعیه‌تی كۆیلایه‌تی

04/08/2020

ئومێد قەرەداغی

له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی داعش و به‌ كه‌نیزه‌ككردنی ژنانی ئێزدی ، جارێكی دیكه‌ پرسی شه‌رعیه‌تی كۆیلایه‌تی له‌ ئیسلامدا هاته‌ ئاراوه، ئه‌گه‌ر چی لای هه‌موو شه‌رعزان و كه‌سانی ئاگادار له‌ فیقهی ئیسلامی ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ ئیسلام كۆیلایه‌تی قه‌ده‌غه‌ نه‌كردوه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری كۆیلایه‌تی خستۆته‌ بابی حه‌سه‌ناته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت حه‌سه‌نه‌یه‌كت بۆ ئه‌نوسرێت، ئه‌شتوانی ئازادی نه‌كه‌یت و له‌ بازار بیفرۆشی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌درێژایی مێژووی ئیسلام كۆیلایه‌تی بوونی هه‌بوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كتێبه‌كانی فیقه پرن له‌ باسوخواسی كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ك، وه‌ك چۆن بابی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ ئه‌حكامی نوێژ و حه‌ج و زه‌كات، ئاواش ئه‌حكامی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ك.

 من لێره‌دا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئیسلام كۆیلایه‌تی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، چونكه‌ وه‌ك هه‌ر ئاینێكی دیكه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی مێژوویی رۆژگاری خۆی بوه، له‌و سه‌رده‌مه‌ كۆیلایه‌تی سه‌پاوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ، كۆیله‌ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دڵی چالاكی ئابووری بوه، بۆیه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ ره‌تی بكاته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به‌ زانای ئیسلامی ئه‌زانن جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كتێبه‌كانی فیقه له‌ ئه‌حكامه‌كانی كۆیلایه‌تی پاك بكه‌نه‌وه‌؟ تاكه‌ی باوه‌ر بوون به‌ كۆیله‌كردنی مرۆڤ به‌ به‌شێك له‌ ئیمان و عه‌قیده‌ی موسڵمان داده‌نێن؟ تاكه‌ی ناپرسن كۆیله‌كردنی ژن و مناڵی خه‌ڵكانی جیاوازله‌ ئایین و بیروباوه‌ردا و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك مانگا و مه‌ڕ و ماڵات و فرۆشتنیان له‌ بازاری كۆیله‌ فرۆشیدا له‌گه‌ڵ كوێی عه‌دلی ئیلاهیدا یه‌كده‌گرێته‌وه‌؟ تاكه‌ی له‌وه‌ تێناگه‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كانی عبودیه‌ت له‌ كتێبه‌كانی فیقه و شه‌ریعه‌تدا سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ده‌یان گروپی وه‌ك داعش و بۆكۆحه‌رام و سه‌ره‌نجامیش به‌ كه‌نیزه‌ككردنی ژنان و به‌ كۆیله‌كردنی پیاوانه‌؟ تاكه‌ی مرۆڤی مسوڵمان و زانای ئیسلامی هه‌ست به‌وه‌ ناكه‌ن گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری له‌بیركردنه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه‌ باوه‌رت به‌وه‌ هه‌بیت مرۆڤی تر بكه‌ی به‌ كۆیله؟ تاكه‌ی له‌وه‌ تێناگه‌ن باوه‌ر به‌ كۆیله‌كردنی ئه‌وی دی، سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی گه‌وره‌ترین بوغزی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌وره‌ترین كه‌راهیه‌ت و راسیسته‌ له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا؟ باوه‌ربوون به‌ كۆیلایه‌تی گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زارییه‌؟

من له‌وه‌ تێده‌گه‌م پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی فیقهی و شه‌رعیدا عه‌قڵی گه‌وره‌ی ده‌وێ، جورئه‌تی ده‌وێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م عه‌قله‌ گه‌ورانه‌ له‌ جیهانی ئه‌مرۆی ئیسلامیدا زۆر ون و ده‌گمه‌نن، ئه‌وانه‌شی هه‌ن كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر نه‌فره‌تی ته‌وژمی زاڵ و باڵاده‌ست كه‌ ته‌وژمێكی ته‌كفیریه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوزه‌یه‌كی هه‌یه‌ و عه‌قڵێكه‌ توانای بیركردنه‌وه‌ی نه‌مردوه‌ پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بكات به‌ پرسی كۆیلایه‌تی و سه‌رچاوه‌كانی توندوتیژی له‌ فیقه و شه‌ریعه‌تدا، ئه‌مرۆ جیهانی ئیسلامی و ئیسلامی كوردی گرفتاره‌ به‌ ده‌ست كۆمه‌ڵێك مه‌لای ریش درێژ و بیركورته‌وه‌، موبه‌ته‌لایه‌ به‌ده‌ست مه‌لا و داعی ده‌نگ زل وعه‌قڵ بچووكه‌وه، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌رپرسیارن له‌و تاریكیه‌ گه‌وره‌یه‌ی سه‌راپای جیهانی ئیسلامی ته‌نیوه، جیهانێك سه‌رقاڵی په‌خشكردنی رق و بوغز و تیرۆره‌ بۆ هه‌موو جیهان، هاشم ساڵح جوانی بۆ چوه‌ كاتێك ده‌ڵێت، هیچ ساتێكی تاریك له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هێنده‌ی ئێستای جیهانی ئیسلامی تاریك نه‌بوه.

 

لە فەیسبووکی نووسەر وەرگیراوە...


ئه‌م بابه‌ته 649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure