گرنگ
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا
نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمان قورستره‌
میدیا عیراقییه‌كان: ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌

کراوەیی ئیسلامی

پەناهیان: چاوەڕوانی دەرکەوتنی سوفیانێک بووم لە شام

04/08/2020

 

میللەت

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆرگانی نوێنەرایەتی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری زانکۆکان لە کۆنفرانسی دووەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی چالاکوانانی (مەهدەوی) ڕایگەیاند، "ئەو ڕووداوەی بەر لە دەرکەوتن ڕوودەدات ئەوەیە کە ئەو چاوەڕوانانەی ستەمیان لێکراوە، دەبنە میراتگری زەوی و سەرۆکی خەڵکی."

ناوبراو ڕایگەیاندووە "شێوازی دەرکەوتن سروشتییە و ئەگەر بڕیار بێت بێجگە لەوە بێتە دی بێ دەسەڵاتی قورئان و ئایینە، واتا ئەگەر شەوێک (ئیمامی زەمان) و یارانی لە پاڵ مەککە دەرکەون بێ ئەوەی هیچ زەمینە سازییەک کرا بێت و دووژمنان لەناوبەرن و کەسنێک بچنە ڕیزی حەزرەتەوە، کە هیچ مەشقێکیان نەبینیوە، ئەمە هەموو بێ توانایی ئایین و پێغەمبەری خوایە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە "کەواتە بۆچی ئەم بابەتانە بۆ خودی پێغمەبەر نەهاتنەپێش؟ ئەو هەموو پێشەکییە سروشتیانەی لەلایەن حەزرەتەوە بەکارهێنران بۆ شێوازی سروشتی بوون."

پەناهیان لەگەڵ ئاماژە کردنی بە ئەوەی کە خوا کارەکان بە هۆی هۆکارێکەوە ئەنجام دەدات جەختی کردووەتەوە "خوا قورئانی بە هۆکارەکان پاراست، موعجیزەی خوایی و گۆڕانی دڵەکان هەیە و ئینکاری لەوە ناکەم کە ئەم بابەتە لە ڕۆژانی شۆڕشیشدا ڕوویاندابوو، بۆ ڕێکخستنی هەلومەرجەکان تا چەندێك کاتی ئەو بابەتە هەیە."

بە بڕوای پەناهیان "گۆڕانکارییەکان بە دەرکەوتن زیاتر دەبن، بەڵام ئەوەی کە بە بێ پێشەکی حەزرەت لەگەڵ یارانی دەرکەون و خەڵکی هیچ کارە بن، ئیمکانی نییە."

ئەو بە باس کردنی ئەوەی کە ئێمە ئێستا لە هەناوی ئەو ڕووداوانەداین، کە لە وڵاتانی هاوسێ ڕوودەدەن و زەمینە بۆ دەرکەوتن دەڕەخسێنن جەختی کردووەتەوە "من چاوەڕوانی دەرکەوتنی سوفیانێک بووم لە شام، ئەویش دوای 1400 ساڵ و دواتر ئەوەندە بە شێوەیەکی سروشتی ئەوە ڕوویداوە، کە هەموومان ئەوە دەزانین و داعش هەمان ئەوە بوو کە پەیکەری ئەبو سوفیانی دانابوو."

پەناهیان بە جەختکردنەوە لە سەر دزە کردنی دووژمنان بۆ ناو ئایین وتویەتی "بۆ دەرکەوتنی سوفیانێک بزاڤێکی چەند ساڵە بوونی هەبووە و ئەم بابەتە بۆ دوای دەرکەوتنیش بوونی هەیە."

بە وتەی ناوبراو "دوای دەرکەوتن ئێمە دەبینە خاوەن دەسەڵات، ئەمە واتای چییە؟ ئەم هێزە هەبووە لە دونیادا لەناوناچێت، بەڵکو دەکەوێتە دەستی مەزهەبییەکان و سەردەمانێک پارەدار بوون جێی شانازی یارانی ئیمامە و خەڵکی بە سەروەتەوە دەژین."

پەناهیان هێنانە دی دادپەروەری بە تەنیا %1ی ڕووداوی دەرکەوتن دادەنێت و دەڵیت "ئەوەی کە تەواوی سەرمایە بخەنە بەردەستی تۆوە و هەنگاوێکی هەڵە نەنێیت، ئەمە کاری دوای دەرکەوتنە."

پەناهیان بیری هێناونەوە، کە "دوای دەرکەوتن بە شێوەیەکی خۆڕسک دەبیتە خاوەنی دەسەڵات و دەبێت ئەو کەسانە پەروەردە بکەی کە توانای بوونە سەرۆکیان هەیە. ئەوەی کە ئێمە تەنیا کاری کولتوری بکەین و لە ئەنجامدانی کاری دارایی و ئابووری و سیاسی یەکگرتوو نەبین، لە کاتی دەرکەوتنی حەزرەتی مەهدی دووچاری گرفت دەبین.".

بە وتەی پەناهیان "ئێمە دەبێت هێزەکان بۆ پارەدار بوون و بوونە سەرۆک ئامادە بکەین، ئەوانەی کە سەرۆکایەتی خوازن بۆ سەرۆکایەتی سەر زەوی گونجاو نین و ئەوانەی تینووی دەسەڵاتن بۆ پارەدار بوون گونجاو نین، کەواتە دەسەڵات و پارەی سەردەمی حەزرەت لە سەر زەوی بمێنێتەوە؟"

پەناهیان دەڵێت "گەنجانی مەهدەوی دەبێت بەڕێوەبردن و شێوازی بازرگانی بخوێنن، چونکە دەیانەوێت سەر زەوی بەڕێوە ببەن، ئێوەیەک کە ناتوانن ئابووری شارێک ڕزگار بکەن، چۆن دەتانەوێت ئابووری جیهان بەڕێوە ببەن."

ناوبراو بە ئاماژە کردنی بەوەی ئابووری بەرگری ئەرکی ئێمەیە ڕایگەیاندووە "ئەم ئابوورییە حیکمەتێکی لە زەمینەی دەرکەوتندا هەیە. مەهدەویەت تەنیا باوەڕی ناوێت، پەروەردەی سیاسەت، ئابووری و بازرگانی، سەربەخۆیی لە ئابووریدا لە زانستە پێویستەکان بۆ حکومەتی ئیسلامییە."

بە وتەی پەناهیان "ئەم بابەتانە بە جدی وەرگرن، ناوەندەکانی مەهدەوییەت دەبێت ئەم بابەتانە فێر بکەن. بابەت بابەتی میراتگری زەوییە، میراتگری واتا دەسەڵات، ئەمڕۆ بە گەنجان دەڵێیت یەکگرتوو بن، دەڵێن ئێمە لە بابەتی ئابووریدا ناتوانین یەکگرتوو بین، ئەمە لاوازی ئێمەیە."

هەروەها ڕایگەیاندووە، کە "دەبێت لە زەمینەی ستراتیژی ئەندێشەکانی مەهدەویدا چالاک بن. کاری ئێمە کاری ئامادەکردنە و دەبێت بۆ هاوکاری کردنی ئیمامی مەهدی کەسانی بەرپرس پەروەردە بکەین."

س: خەبەر ئۆنلاین


ئه‌م بابه‌ته 847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure